ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

ئەنجامی كۆتایی ماستەر و دكتۆرا و دبلۆمی باڵا پەسەندكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەركەوتنی گەورەترین پڕۆسەی تواناسازی نیشتمانی ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە لە سبەینێوە ئەنجامەكان بەشێوەی ئۆنلان لە وێبسایتی زانكۆكان بڵاودەبێتەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەركەوتنی گەورەترین پڕۆسەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرای لە زانكۆكانی كوردستان راگەیاند و وتی، لەم پڕۆسەیەدا كە بە گەورەترین پڕۆسەی خوێندنی باڵا لە كوردستان دادەنرێت، لە كۆی (4938) كورسی ماستەر و دكتۆرا، (3685) پێشكەشكار لە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا وەرگیراون، كە دەكاتە ڕێژەی (75%) كورسییە تەرخانكراوەكان.

د. ئارام محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی (٣/٣/٢٠٢٠) لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزارەت، كە هەریەك لە بریكاری وەزارەت و سەرۆك زانكۆكان و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبون و تیایدا ئەنجامی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) پەسەندكرا، ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ئەنجامەكان بەشێوەی ئۆنلان لە وێبسایتی زانكۆكان بڵاودەبێتەوە.

د. ئارام ڕایگەیاند، دوای تەواوبونی قۆناغەكانی پرۆسەی پێشكەشكردن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و ڕێكخستنی كێبڕكێ و پەیڕەو كردنی سیسیتمی خاڵبەندی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2019-2020)، ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجامەكانی پەسەند كرد و خوازیاران دەتوانن لە سبەینێوە ئەنجامەكان لەسەر وێباستی ڕەسمی زانكۆكانیان وەربگرنەوە.

جێگای ئاماژەیە لە كۆی (4938) كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا، (3685) پێشكەشكار لەخوێندنی ماستەرو دكتۆرا وەرگیراون، هاوكات (204) وەرگیراو كە بریتیین لە كەسوكاری سەربەرزی پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراوان و، (7) وەرگیراوی نابینا بە رێژەی (100%) وەرگیراون.

بەم پێیەش كۆی گشتی وەرگیراوانی ماستەرو دكتۆرا بریتییە لە رێژەی (75%) كورسیە تەرخانكراوەكان، كە ئەم ڕێژەی وەرگیرانەش یەكانگیرە لەگەڵ توانای مرۆیی و زانستی و مادی زانكۆكانی كوردستان و تەواوكەری پێداوستی بازاری كاری كوردستانە بە هەردو كەرتی گشتی و تایبەت.

لە هەمان كاتدا و لە پرۆسەیەكی دیكەدا، لەسەر بریاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی لە ژمارەیەك لە زانكۆكانی كوردستان كرایەوە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی تكێرای نمرە (تحسین معدل)ی بروانامەی بەكالۆریۆس بۆ ئەو خوازیارانەی كەوا تێكرای نمرەی بەكالۆریۆسیان لە (60%) كەمترە تاوەكو دوای تەواوكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی بتوانن درێژە بە خوێندنی ماستەر لە زانكۆكانی كوردستان بدەن، بۆ ئەم ئەمەش (395) خوازیار لە خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی وەرگیران.

لێرەدا كۆی گشتی وەرگیراوان لە خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی و ماستەر و دكتۆرا لە سەرتاسەری زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی (2019-2020) دەبێتە (4080) وەرگیراو.

لەدرێژەی كۆبونەوەكەدا، سەرتیپ خالص، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا لە وەزارەت پریزنتەیشنێكی ورد و زانستی سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەكە و ژمارەی بەشداربوان و دەرچوان و وەرگیراوان خستە ڕو، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوای گفتوگۆ و پێشكەشكردنی سەرنج و پێشنیارەكان بەتێكرای دەنگی ئەندامانی ئەم بریارانەی خوارەوەی دا :-

1- پەسەندكردنی ئەنجامەكانی خوێندنی باڵا بەھەردوو ئاستی ماستەر و دكتۆرا وەك خۆی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان.

2- پەسەندكردنی ئەنجامەكانی دبلۆمی بالای یەك ساڵەی ئەكادیمی بۆ مەبەستی بەرزكردنەوەی كۆنمرەی بەكالۆریۆس لە چوارچێوەی رێنماییەكان.

3- مانگی شەشی ئەمساڵ (حوزەیرانی ٢٠٢٠) خولێكی دیكەی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی كوردستان ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی پێشكەشكردن دەست پێدەكات.

4- ئەو خوازیارانەی لە (تاقیكردنەوەی توانستی زانستی) دەرچونە، بەڵام بە هۆی نەمانی كورسی خوێندن وەرنەگیراون، ئەوا لە خولی داهاتووی مانگی شەشی ئەمساڵ سەرپشك دەكرێن بۆ‌ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی زانستی، یان بەو نمرەیەی كە لەخولی یەكەمدا بەدەستیان هێناوە بچنە پێشبركێ لەسەر كورسیەكان، بە مەرجێك لە كاتی دوبارە ئەنجامدانەوەی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەوا نمرەی دوایین تاقیكردنەوەی بۆ هەژمار دەكرێت.

دوا بە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان، د. ئارام محەمەد قادر ڕایگەیاند، ئومێدەوارین لە ئاست چاوەروانییەكانی سێكتەری خوێندنی باڵاو نیشتمانەكەماندا بن و بە ئاستێكی زانستی بەرز درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن و بڕوانامە بەدەست بهێنن بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بەھەردو كەرتی گشتی و تایبەت لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها مژدەی دایە ئەو‌ خوازیارانەی دەرفەت نەبووە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2019-2020) وەربگیردرێن یاخود دەربچن لە تاقیكردنەوەی توانست زانستی، وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكان‌ لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە مانگی (6)ی ئەمساڵ پڕۆسەیەكی دیكەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆكان دەست پێبكات و ڕێنمایی نوێ دەربكرێت كە بگونجێت لەگەڵ ستاندارەكانی نێودەوڵەتی.

جێگەی ئاماژەیە، پێشكەشكاران لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان ئەگەر هەر تانەیەكیان هەبێت دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان تاكو ڕۆژی یەك شەممە دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە وێبسایتی فەرمی زانكۆكانیان تانە تۆمار بكەن.

راپۆرت

بێڵ گیتس پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
بێڵ گیتس ملیاردێری ئەمریكایی، پلانێكی 3 خاڵی بۆ بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەيدا ڕادەگەیەنێت كە ژمارەی تووشبوان تێیدا بەربەرستی 200 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتۆتە 5 هەزار كەس.

گیتس لە وتارێكیدا كە لە ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) بڵاوكرایەوە ڕایگەیاندووە”پلانەكەی پشت بە ڕاوێژ و ڕاسپاردەی شارەزایان و پسپۆڕەكان لە دامەزراوەی (بێڵ و میڵیندا گیتس) دەبەستێت كە لەئێستادا كۆمەكی توێژینەوەیەك دەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

داخستنی تەواوەتی
گیتس داوای لە هەموو ویلایەتەكان كردووە، پەیڕەوی ڕێبازێكی یەگگرتووبن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسەكە، تەئكیدی لەسەر پێویستی داخستنی تەواوەتی وڵاتەكەش كردۆتەوە و ڕێگە نەدرێت بە حاكمی وڵایەتەكان و پابەندنەبونیشی بە داخستنەوە بە “كارەسات” ناوبردووە.

گیتس لە وتارەكەیدا دەڵێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەوپەڕی ئازادییەوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا هاتووچۆ دەكات، بە تایبەت لەنێوان ئەو دانیشتوانانەدا كە تائێستاش بە ئازادییەوە لەڕێی وشكانی و ئاسمانەوە لە وڵاتدا هاتووچۆدەكەن.

دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت داوای لە بەرپرسانی ئەمریكایی كردووە، هەموو كارەكان لە تێكڕای شوێنەكاندا ڕابگرن بۆ ماوەی لانی كەم 10 هەفتە، لەپێناو ڕاگرتنی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبوان و ئەوانەی بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن.

پشكنینی خێرا
گیتس داوای لە ئیدارەی ئەمریكا كردووە، ئاستی پشكنین خێرا بكات لەپێناو دۆزینەوەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ دیاریكردنی كارە پێشینەكان لەو بارەیەوە، بەجۆرێك كە لەو توێژە كۆمەڵایەتییەی زۆرترین زیانى بەركەوتووە بەهۆی پەتاكەوە، دەستپێبكرێت.

داوای كردووە یەكەمجار، پشكنین بۆ كارمەندانی بواری چاودێری تەندروستی بكرێت، دووەم پشكنین بۆ ئەوانە بكرێت كە نیشانەی تەواوی ڤایرۆسەكەیان پێوەدیارە، سێیەم بۆ ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەنەوە دەنالَِێنن و پەتاكەیان گرتووە.

یەكخستنی هەوڵەكان و پەرەپێدانی ڤاكسینەكان
گیتس لە وتارەكەیدا، ئامۆژگاری دەكات سود لە زانیارییە ڕەخساوەكانی ئێستا وەربگیرێت لەبارەی كۆرۆناوە، لەپێناو بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ڤاكسینەكان بۆ ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە و دەڵێت”ئەمە پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكانە لەسەر ئاستی نیشتمانی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

دكتۆر عومەر ئیشراق، سازشی لەسەر مافی خاوەنداریی ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكرد ڕاگەیاند


 

خەڵك-بەشی هەواڵ
ناوی دكتۆر عومەر ئیشراق وەك یەكێك لەو كەسانە دەردەكەوێت، كە خزمەتی مرۆڤاتیەتییان كردووە لەڕێی ئەو دەستپێشخەرییەی  لێوەی كۆمپانیاكەی Medtronic (بەناوبانگترین كارگەی دروستكردنی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد)، سازشكردنی لەسەر مافی خاوەنداریی فیكری تایبەت بە ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكرد ڕاگەیاند، ئەم سازشكردنە، لە سۆنگەی چالاكییەكانی كۆمپانیاكە و ڕۆڵی لە پەرەپێدان و خێرا پێشكەشكردنی چارەسەرەكان بۆ باشكردنی چاودێری نەخۆشەكان و  رۆڵی عومەر ئیشراق سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دێت، كە خاوەنی بیرۆكەی دەستپێشخەرییەكەیە.

كۆمپانیای Medtronic ڕایگەیاندووە، بەئاشكرا بەشداریی لە تایبەتمەندی دیزاینەكەدا دەكات، تا بەشداربووان بتوانن لەڕێی پیشەسازییەكانەوە هەڵسەنگاندن بۆ شێوازەكانی دروستكردنی خێرای ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكرد بكەن لەپێناو یارمەتیدانی پزیشكان و ئەو نەخۆشانەی كە مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەكەن.

عومەر ئیشراق هەڵگری ڕگەزنامەی ئەمریكاییە و لە بەنگلادیش پەروەردە بووە و لە زانكۆی لەندەن بڕوانامەكانی بەكالۆریۆسی لە زانستەكان و دكتۆرای لە ئەندازیاریی كارەبایی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2016 لە زانكۆی ئەمریكایی بۆ ئەندازیاریی پزیشكی و ئەندازیاریی بایۆلۆجی (AIMBE) قبوڵكراوە، لە ساڵی 2020 لە ئەكادیمیای نیشتمانی بۆ ئەندازیاریی هەڵبژێردراوە، تا ئەو دەمەی بووە سەرۆكی دوو كۆمپانیای جیهانی كە داهاتی ساڵانەیان زیاترە لە 10 ملیار دۆلار.

ئیشراق، فەلسەفەیەكی تایبەتی هەیە سەبارەت بە پرسەكانی تەندروستی لە جیهاندا بە گشتی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووە بەشێوەیەكی تایبەت، بەو پێیوایە كێشەیەكی زۆر هەیە پەیوەندییان بە كەرتی تەندروستییەوە هەیە، گرنگترینیان ئاستی پێشكەشكردنی چارەسەر و خزمەتگوزارییە تەندرستییەكانە بۆ خەڵك، ئەمەش زۆر كەمترە لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان بەراورد بە وڵاتە پەرەسەندووەكان، ئەمەش پێویستە وانەبێت.
ئیشراق وایدەبینێت، رێگەكانی چارەسەر ناسراون و زانراون، بەڵام كێشەكە لە هەندێك ئامێری چارەسەردایە كە ئێستادا لە جیهاندا هەن و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بونیان نییە، تەنانەت گەر كێشە لە كڕینیشیاندا نەبێت. لێرەوە دەستپێشخەرییەكەی دەستپێكرد كە بەشێكە لە بەرپرسیارێتی مرۆڤانەی كۆمپانیاكەی.

ئەو لە هەمان كاتدا ئەندامی ئەمیندارانی كۆمەڵەی ئاسیایە، ئەو ڕێكخراوە فێركارییە پێشەنگەی كار بۆ پتەوكردنی ئاڵوگۆڕی لێكگەیشتن و پتەوكردنی هاوبەشی نێوان گەلان و سەركردەكان و دامەزراوەكان دەكات لە ئاسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕێڕەوێكی جیهانی، ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی ڕادیۆی گشتییە لە مینیسوتا.

بەڵام لەئێستادا سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای مدترۆنیكە لە خوزەیرانی 2011وە، لەگەڵ ئەوەشدا بەنیازە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە لە كۆتایی ساڵی دارایی (26ی نیسانی 2020) خانەنشین ببێت. لەو دەمەدا ڕۆڵێكی تر دەبینێت كە تازە دامەزراوەكە سەرۆكی جێبەجێكارە، لەگەڵ بەردەوامبوون لە كارەكەیدا وەك سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیاكە.

مدترۆنیك كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژی پزیشكی پێشەنگە لە جیهاندا و داهاتی ساڵانەی دەگاتە 30.6 ملیار دۆلار، خاوەنی 90.000 كارمەندە و پرۆسەكانی دەگاتە زیاتر لە 150 دەوڵەت لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان.

كۆمپانیای مدترۆنیك تەكنیك و ڕێگەچارە بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێكی فراوان لە حاڵەت پزیشكییەكان پێشكەش دەكات، بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و مێشك و بڕبڕەی پشت و شەكرە و نەخۆشییەكانی تر، كارەكانی خۆیان لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیادا دەبینێتەوە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و گێڕانەوەی تەندرستی و درێژكردنی تەمەنی چەندان ملیۆن خەڵك لە جیهاندا.

عومەر ئیشراق، كاری كۆمپانیاكەی لە 3 ستراتیژدا كۆكردۆتەوە كە خۆیان لە گەشەپێجانی دوورمەودای چارەسەر و داهێنان و جیهانگیری و بەهای ئابوریدا كۆكردۆتەوە، وێڕای ئەمانەش پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی Covidien –ی ئەنجامدا، (كۆمپانیای جیهانی بۆ درەستكردنی بەرهەم و پێداویستییەكانی نەشتەرگەریی بە بەهای 10 ملیار دۆلار-ئەمەش گەورەترین پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی تەكنەلۆژیای پزیشكییە لە مێژووی ئەو پیشەسازییە.

لەژێر سەركردایەتی ئەودا، مدترۆنیك بووە خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرهەم لە مێژووی كۆمپانیاكە، و لیستێكی دوورودرێژ لە داهێنانەكان پێشكەش دەكات كە لێوەی ژیانی زۆرێك لە نەخۆشەكان لە ناوچە جیاجیاكانی جیهاندا باشتردەكات، و یاریدەدەری سیستمی چاودێری تەندروستیش دەبێت، تا زیاتر كارامە بێت.

لەگەڵ ئەوەی لە بەنگلادیش گەورە بووە، میشراق زۆر ئارەزووی لە تێكەڵبوون و هەمەڕەنگی بوو، بەجۆرێك كە تۆڕەكانی هەمەجۆری لە مدترۆنیك دامەزراند، و لەماوەی كاركرنیدا خەڵاتی ڕێزلێنان درا بە كۆمپانیاكە لەبەرانبەر پابەندبوونی بە پتەوكردنی متمانەی هەمەلایەنە و هەمەجۆری، لە ساڵی 2020 كۆمپانیاكە خەڵاتی كاتالیستی دەركەوتووی بەدەستهێنا كە دەدرێت بەو كۆمپانیایانەی سەركردایەتی گۆڕانكاریی جیهانی دەكەن، لەڕێی بنیاتنانی ئەو شوێنكارانەی بۆ ژنان دەگونجێن.

لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو، عومەر وەك سەرۆكی سەربەخۆی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای (ئینتڵ) دەستنیشانكرا كە كۆمپانیایەكی تەكنیكی جیهانی پێشەنگە لە پیشەسازییەكانی هاوشێوە گەیاندنەكان كە داهاتی ساڵانەی لە ساڵی دارایی 2019-2020 گەیشتە 72 ملیار دۆلار. ئەو لە ئاداری 2017وەوەك ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی كاری تێدا كردووە.

عومەر بەر لەوەی بچێتە پاڵ كۆمپانیای مدترۆنیك، سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای “جینراڵ ئیلكتریك” بوو، چەندان ڕۆڵی تری بینیوە لەو كۆمپانیایە لەماوەی سەرۆكایەتیكردنی كە 16 ساڵ بەردەوام بوو، بە كاركردنیشی وەك جێگری یەكەمی سەرۆك.

لەكاتێكی پێشووتری كاریی پیشەییدا، عومەر میشراق 13 ساڵ ئەزمونی لە پەرەپێدانی تەنكنەلۆژی و بەڕێوەبردنی كارەكاندا هەبووە، پۆستی سەكردایەتی هەبووە لە Diasonics / Vingmed، و زۆرێك لە پۆستە ئەندازیارییەكان و پەرەپێدانی بەرهەمەكان لە Philips Ultrasound.

لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، كۆمپانیای “میدترۆنیك” بەرهەمەكانی خۆی زیاتركرد بۆ پڕكردنەوەی بازاڕ لە پێداویستییە پزیشكییەكان، بە تایبەت لەگەڵ زیادبوونی داواكاریی لەسەریان بەشێوەیەكی ڕۆژانە لەسایەی ئەم تەنگژەیەی لەئێستادا دروستبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

كەرەنتینە، كێشە خێزانییەكانی لە جیهان بەرەو هەڵكشان بردووە


خەڵك – تەنیا هەورامی

 

كەرەنتینەكردنی خێزانەكان لە ماڵەكانیان كێشە ناوخۆییەكانی نێو خێزانەكانی زیاتر كردووە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕاوێژكاری ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان لە سەردەمی كەرەنتینە كە بۆ ڕاوێژكارەكانمان دەكرێت زۆر زیادی كردووە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە ئاماری كێشە و جیاوازییە خێزانییەكان لە زیادبووندایە.

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە) بڵاویكرەوە، بەپێی زانیارییەكان بەشێك لە كێشەكانی خێزان لە سەردەمی كەرەنتینەدا، دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی پاكوخاوێنی بەتایبەت ئەوكاتانەی یەكێك لە ئەندامانی خێزان دەچێتە دەرەوە، بەشێوەیەك یەكێك لە هاوسەرەكان هەستیاری هەیە لە بەرانبەر دەستشتن و دەستلێدانی هەر شتێك لە ماڵەكەدا و گرنگی بە بابەتە تەندروستییەكان نادات.

بەشێك لە هاووڵاتیان پێیان وابوو، كەرەنتینە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی خۆشەویستی لەنێوان خێزانەكان بەهۆی ئەوەی زۆرترین كات پێكەوە دەمێننەوە، بەڵام پێیانوایە كە ئەوان هەڵە بوون و بەوشێوەیە دەرنەچووە.

ئەو هاووڵاتیانە پێشیان وابووە دوای تەواوبوونی كەرەنتینە ئاماری منداڵانی لەدایك بوو زیاتر دەبێت، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كێشەو جیابوونەوەكان زیاتر دەبن.

ئەمەش لەكاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنتینەی گشتیان ڕاگەیاندووە و جگە لە دەزگا خزمەتگوزارییەكان سەرجەم فەرمانگەكان بە پڕۆسەی خوێندنەوە ڕاگیراون.

لەلایەكیتریشەوە ئاژانسی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ڕۆژ شەممەی ڕابردوو پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە كەسێك بە تۆمەتی كوشتن لە شاری كومبران دەستگیر كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ژنێكی 67 ساڵ كە كارمەندی چێشتخانە بووە بە بێهۆشی لە ماڵەكەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی ئەو لێدانەی بەر سەری كەوتبوو گیانی لەدەستدا.

ئینتونی ویلیماسی تەمەن 69 ساڵ كە هاوسەری ئەو ژنەیە و زیاتر لە 45 ساڵە هاوسەری یەكترن، بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی لە ڕۆژی پێنجەمی كەرەنتینەكردنیان دەستگیر كرا.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، ئەم دوو هاوسەرە زۆر بەوەفا بوون لەبەرانبەر یەكتر و گومانیان هەیە لە ڕووداوێكی لەوشێوەیە، بەڵام هاووڵاتیان لەمكاتانەدا لە ترسێكی زۆردا كات دەبەنەسەر.

لای خۆشییەوە ژیان عەبدوڵڵا كۆمەڵناس بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پیاوان كەمترین كات لە ماڵەكانیان دەمێننەوە و ئێستا بەهۆی كەرەنتینەوە بە بەردەوامی لە ماڵەكانیانن، كێشەكانی زیاتر كردووە.

وتیشی”پیاوان زیاتر ئالودەی دەرەوەن و ئێستاش كە ناتوانن بڕۆنە دەرەوە فشارێكی دەروونیان لا دروست بووە و لەوانەیە نەتوانن زاڵ بن بەسەر خۆیاندا و بیكەنە كێشە لە ماڵەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەرچەندە ناكۆكی و كێشەی زۆر ڕوومان تێدەكەن و بە تەلەفۆن زۆرێكیان چارەسەر دەكەین، بەڵام ئومێد دەكەین دوای كەرەنتینە كێشە خێزانییەكان چارەسەر ببن و دادگاكان نەبنە شوێنی چارەسەركردنی كێشە خێزانییەكان.

ڕوونیشیكردەوە، دەبوو خێزانەكان ئەم كاتانەیان بە هەند وەربگرتایە و سەرقاڵی پەروەردەكردنی خۆیان و منداڵەكانیان بوونایە، نەك بەشێوەیەك سەرجەم وڵاتانی جیهان گیرۆدەی ئەم بابەتە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان