ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی ڕۆشنبیری بە هۆی كۆرۆناوە چالاكییەكانی ڕادەگرێت

خەڵك – ئارام سەردار
لە چوارچێوەی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بەرامبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوان سەرجەم چالاکیەکانی ڕاگرت.

ئازاد دارتاش، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوان لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، وەزارەت بڕیاری داوە سەرجەم چالاکیە ڕۆشنبیریەکان ڕابگرێت.

وتیشی: “ڕاگرتنی چالاکیەکان تاوەکو 24ی ئاداری 2020 بەردەوام دەبێت، لەهەموو شارەکانیش چاڵاکیەکانیان دەوەستێت”.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی داوایكردبوو وەك ڕێكارێكی خۆپارێزیی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پێویستە خۆ بەدوور بگیرێت لە قەرەباڵغی و هەر بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف ڕێوڕەسمی پرسەیان تا 21ی ئەم مانگە ڕاگرت.

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی له‌ دۆخێكی سروشتیدایه‌، و تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و دۆخه‌كه‌ باشه‌.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆن، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتونه‌ته‌ چه‌قه‌كه‌ی، ئێستا له‌ چه‌قه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه‌ بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی” ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه‌ دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارامی چونكه‌ ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆ‌سه‌كه‌ بوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌ بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه‌ هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره‌ ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه‌ ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناومانناوه‌ چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه‌ به‌ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان وه‌ به‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ یان كلینكه‌ ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان كه‌ تێگه‌یشتنێكی باشترییان له‌ خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ چوار شەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار و ڕۆژی پێنج شەممەش 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە مانگی حەوتی ئەمساڵداین و مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات و زۆرێك لە فەرمانبەرانی هەرێمیش بایكۆتی دەوامیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 747 هەزار و 823 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 747 هەزار و 823 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 40 هەزار و 840 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 40 هەزار و 833 كەس و 132 هەزار و 979 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان