ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

قۆناغێكی نوێی پێشێلكردنی مافی موسڵمانانی ویگۆر له‌ چین، ده‌ستی پێكردووه‌

خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

حكومه‌تی چین 80 هه‌زار موسڵمانی ویگۆر كه‌ له‌ كه‌مپێكدا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌زۆره‌ملێ راپێچی 27 كارگه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بێئه‌وه‌ی هیچ هه‌قده‌ستێكیان بۆ سه‌رفبكات.

په‌یمانگای سیاسه‌تی ستراتیژی ئۆسترالیا له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ده‌كات، به‌ هه‌زاران موسڵمانی ویگۆر كه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن له‌ زیندانێكدا وێرای ئه‌وه‌ی پێشتر سزا ئه‌دران و ته‌لقینی بیروباوه‌ڕیان ده‌كرا، ئێستا به‌ زۆره‌ملێ بۆ كاركردن راپێچی 27 كارگه‌ ده‌كرێن له‌ 9 كه‌رتی جیاجیای چین له‌نێویاندا كارگه‌ی پێڵاوی براندی (نیك) كه‌ براندێكی جیهانییه‌ له‌ چین.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ موسڵمانانه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2018 – 2019 له‌ كه‌رتی شینگیانگ له‌ شوێنی كاركردن و نیشته‌جێبوونیان دوورخرانه‌وه‌و به‌ره‌و كه‌مپێكی زۆره‌ملێی هاوشێوه‌ی زیندانی بردیانن به‌بیانووی بنبڕكردنی په‌ڕگیری ئاینی، به‌ڵام له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زیانه‌ ئابووریییه‌كان، حكومه‌تی چین له‌نێو كارگه‌كاندا كاریان پێده‌كات.

گواستنه‌وه‌ی ئه‌م موسڵمانانه‌ له‌ چین بۆ كاركردن له‌ چوارچێوه‌ی پلانی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكاراندا كاریان پێده‌كه‌ن له‌ژێر سیاسه‌تی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی چین له‌ژێر ناوی (هاوكاری شیانگیانگ) كه‌ به‌پێی راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌ كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئابوری چین كه‌وتووه‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی 83 براندی بازرگانی جیهانی له‌ نێویاندا نیك و ئه‌پڵ و دێڵ.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌سته‌نگه‌ ئه‌و موسڵمانانه‌ی ویگۆر كاركردنی زۆره‌ملێ ره‌تكه‌نه‌وه‌ و له‌كاره‌كانیان هه‌ڵبێن به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی (ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌ تۆتالییتاریانه‌)ی له‌سه‌ریانه‌.

واشنگتۆن پۆست باسی له‌وه‌شكردووه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی كه‌رتی شینگیانگ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ قۆناغێكی نوێ له‌ سه‌ركوتكردنی حكومه‌تی چین له‌سه‌ر موسڵمانانی ویگۆر ده‌ستی پێكردووه‌ به‌بیاوی ئه‌وه‌ی قازانجی كاركردنی كۆمپانیاكان بۆ بژێوی ژیانی كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیانه‌.

ناسان رۆسه‌ر، یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای سیاسه‌تی ستراتیژی ئۆسترالیا، ده‌ڵێت:”راپۆرته‌كه‌مان رون و ئاشكرایه‌، دزینی مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی ویگۆر و كه‌مینه‌كان له‌ كه‌رتی شینگیانگ به‌راستی بۆ به‌كاربردنی ئابورییه‌”.

واشنگتۆن پۆست یه‌كێكی تر له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ وێرای پێنه‌دانی هه‌قده‌ستی كاركردن له‌ده‌ره‌وه‌ی كاتی كاركردن، رێگه‌ به‌ پراكتیزه‌كردنی ئاینی كرێكاره‌ زیندانییه‌كانیش ناده‌ن.

ده‌شڵێت: “له‌ دروستكردنی پێڵاوی وه‌رزشی كۆمپانیای (نیك) كامێرای چاودێری-یان له‌سه‌ر دانراوه‌ و رێگه‌ش نادرێت هیچ رۆژنامه‌نووسێك سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ بكات”.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری ژنێكی چین-یه‌وه‌ له‌ شاری لاكسی، ئه‌وه‌ی گواستۆته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌رگای كارگه‌كه‌ وه‌ك شوێنێكی ترسناك گیراوه‌.

ئه‌م راپۆرته‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ هه‌ر سێ كۆمپانیای نیك و ئه‌پل و دێڵ، بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌یان داوایان كردووه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ناردنی تیمێكی به‌رێوه‌بردن بۆ سه‌ردانی كارگه‌کانیان، چونكه‌ ئه‌وان رێگه‌ناده‌ن زیندانی كاری زۆره‌ملێی پێبكرێت.

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان