ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆمار هەوڵەكانی بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ چڕ كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بۆ تاووتوێكردنی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەجیا لەگەڵ هەریەك لە عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ كۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەندا سەرۆك كۆمار جەختیكردووەتەوە لەسەر پێویستی پەلەكردن لەگەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان فڕاكسیۆنە سیاسییەكان بۆ ناونانی سەرۆك وەزیرێكی نوێ كە لەلایەن هەمووان قبوڵ بێت.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنی پێشوەخت و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دژوارەی كە ئێستای عیراقی تێدایە خواستی سەرجەم عیراقییەكانە.

ك.ج

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی لوبنانین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی لوبنان ئەنجامدا و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٤ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عیماد میشێل عەون سەرۆكی لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتی پایتەختی لوبنان قسەیانكرد كە ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوانی كردە قوربانی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشدا، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆك كۆمار پشتیوانی و پشتگیری حكومەت و گەلی عیراقی بۆ گەلی لوبنانی برا دووپاتكردەووە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ كەسوكاری شەهیدەكان دەربڕی و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار ئەوەشیخستەڕوو، لەلای خۆیەوە سەرۆكی لوبنان ستایشی هەڵوێستی سەرۆك كۆماری عیراقی كرد، ھاوكات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عیراق و هەستی برایانەی نێوان هەردوو گەلی برای كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان