ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: كوالێتی گۆشتی پەلەوەری بەستوو جێگەی گومانە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، داوامان لە كوشتارگە پەلەوەرییەكان كردووە، بە گوێرەی خواستی خەڵك بەرهەمەكانیان ئامادە بكەن و دەشڵێت: “گۆشتی پەلەوەری هاوردەكراو زۆریان بەرهەمی نوێ نین و ماوەیەكی زۆر بەسەر سەربڕینیاندا تێپەڕ بووە و كوالێتییەكەشیان جێگای گومانە”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 2-3-2020 لەگەڵ خاوەنی سەربڕینخانە پەلەوەرییەكان كۆبووینەوە و ئەوەمان دووپاتیكردەوە، كە حكومەتی هەرێم خوازیارە و ئامادەشە ئەو پەڕی هاوكاربێت بۆ پەرەپێدانی كاری سەربڕینخانە پەلەوەرییەكان لە كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمەش لە پێناو پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و دەستەبەری باشترین و نوێترین و سەلامەتترین جۆری گۆشتی پەلەوەری بەرهەمی ناوخۆیی و ناچار نەبوونی خەڵكی كوردستان بۆ بەكارهێنانی بەرهەمی گۆشتی پەلەوەری بەرهەمی وڵاتانی دەرەوە، كە بەشی هەرە زۆریان بەرهەمی نوێ نین و ماوەیەكی زۆر بەسەر سەربڕینیاندا تێپەڕ بووە و كوالێتییەكەشیان جێگای گومانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا هاوردەكردنی مریشكی بەستوو قەدەغەكراوە، بەڵام هێشتا لە بازاڕەكاندا دەبینرێت و بڕیارەكە بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە و وەزارەتی كشتوكاڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی تریش داوا لە لایەنە بەرپرسەكان دەكات بڕیای قەدەغە كردنەكە بە تەواوی جێبەجێ بكەن.

وەزیری كشتوكاڵ داواشی لە خاوەن سەربڕینخانە پەلەوەرییەكان كردووە، بە هاوكاری خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان چاو بە پێویستی بازاڕ و خواستی هاووڵاتیانی كوردستان لەسەر جۆری بەرهەمی گۆشتی پەلەوەرییدا بخشێننەوە و بە گوێرەی خواستی خەڵك و بازاڕ بەرهەمەكانیان ئامادە بكەن و بیخەنە بازاڕەوە.

وەزیری كشتوكاڵ دڵنیایی پێدان، كە حكومەتی پشتیوان و هاوكاریان دەبێت و دووپاتیشی كردەوە، كە وەزارەتی كشتوكاڵ ئامادەی ئەو پەڕی هاوكار و كارئاسانییە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەرهەمی ناوخۆ بە تەواوی شوێن بە بەروبوومی هاوردە لێژبكات و شوێنی بگرێتەوە.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان