ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چیرۆکی بڵاوبونەوەی ڤارۆسی کۆرانا لە نێو کەشتیەکی گەورەدا کە زیاتر لە ٣ هەزار کەسی تێدا بووە

خێزان

کەشتی بەناوبانگی دایمۆند پرینسس (شازادەی ئەڵماس) گەشتی کات بەسەربردن ئەنجام دەدات لەنێو دەریادا و بە شێوەیەکی گشتی گەشتەکانیان ١٤ ڕۆژ دەخایەنێت، کە لە نێو کەشتیەکەدا هەموو پێوداویستیەکانی شارێکی تەواوەتی دابین کراوە.

 

لە دواین گەشتی کەشتیەکەدا کە ٢٠ی ١ لە بەندەری Yokohama وە لە تۆکیۆ دەرچوو، بەپێی پلان  لە ٤ی ٢ دەگەڕایەوە هەمان بەندەر پاش گەشتێک بە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا و لەسەر کەشتیەکەش ٢،٦٦٦ میوان و ١٠٤٥ کارمەند بوونیان هەبوو.

یەکێک لە میوانەکانی سەر کەشتیەکە پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵی هۆنگ کۆنگی بوو کە پاش ئەوەی لە ٢٠ی ١ سەرکەشتیەکە کەوتبوو، لە ٢٥ی ١ لە شاری هۆنگ کۆنگ دادەبەزێت و پاش ئەوەی تەندرووستی تێک دەچێت دەچێتە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە، دواتر لە ١ی ٢ ئەنجامەکەی دەردەچێت و دەردەکەوێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، هەر بۆیە سەرجەم ئەو کەسانەی لەسەر کەشتیەکەن دەکەونە مەترسیەوە.

لەکاتی گەڕانەوەی کەشتیەکە بۆ بەندەری Yokohama  لە ژاپۆن سەرجەم ئەو کەسانەی لەسەر کەشتیەکەن کە ژمارەیان ٣٧١١ کەس دەبێت دەخرێنە کەرەنتینەوە و بۆماوەی ١٤ ڕۆژ لەناو کەشتەکەدا دەمێننەوە، لەکاتی پشکنینی سەرەتایی دەردەکەوێت کە ١٠ کەسی دیکە لە کەشتیەکەدا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ئەو کەسانەی ناو کەشتیەکە تا ٢٥ی ٢ لە ژێر پارێزبەندی پزیشکیدا دەمێنەوە و تا ئەو کاتەش ڤایرۆسەکە زۆر بەخراپی لەنێویاندا بڵاودەبێتەوە و ژمارەی توشبوان دەگاتە ٧٠٥ کەس کە ٦ کەسیان لێ دەمرێت و دۆخی ناو کەشتیەکە تەواو مەترسیدار دەبێت، توشبووەکان ١٣٨کەسی هیندی دەبێت کە ١٣٢ کەسیان کارمەندی کەشتیەکەن  و ٣٥ فلیپینی و ٣٢ کەنەدی و ٢٤ ئستوراڵی و ١٣ ئەمریکی و ٤ ئەندەنۆسی ٤ مالیزی و ٢ بەڕیتانی دەبن.

وەک بەشێک لە سەرنشینان دەیگڕێنەوە ژیانی خۆیان لەنێو کەشتیەکەدا وەک فیلمی ترسناک و بڵاوبونەوەی زۆمبیەکان هاتۆتە بەرچاو و کەس نەیوێراوە لەوەی دیکە نزیک بێتەوە.

لە پاش زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە داوا لە وڵاتەکان دەکرێت کە هاوڵاتیانی خۆیان ببەنەوە و لە وڵاتەکەی خۆیان کەرەنتینەیان بکەن چونکە دۆخەکە لەناو کەشتیەکەدا تابێت خراپتر دەبێت، هەر بۆیە تا ٢٩ی ٢ سەرجەم میوان و کارمەندانی سەر کەشتیەکە بە پاسی تایبەت دەبرێنە فڕۆکەخانە و دواتر لەوێشەوە بە فڕۆکە دەبرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

 

 

 

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک دیمەن کە بەئاسانی دەتوانێت سەرت لێبشێوێنیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنە کە بەئاسانی دەتوانێت سەرت لێبشێوێنیت:

 

دڵنیایت دەتوانیت لەم باوەشە تێبگەیت؟

ئەوە ڕیش و سمێڵی بۆ وایە؟

بەهێزترین ژن!

نیوەی جەستەی ئاژەڵە!

ئەم پشیلەیە لێرەدا چی دەکات؟

مەترسە! منداڵەکە بەرنابێتەوە

ئەم زەلامە گەورەیە چییە!

ئەوە سێ ڕانی هەیە؟ ئا بۆستە گۆزەکە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

هەموومان هەوڵی دابەزاندنی کێشمان داوە، بەڵام ئەمە وێنەی ئەو کەسانەن کە تێیدا سەرکەوتوو نەبوون

خێزان

زۆرێکمان هەوڵی دابەزاندنی کێش دەدەین و بڕیار دەدەین دەستبکەین بە ڕاکردن و رێجیم، بەڵام هەموو کات لەوەدا سەرکەوتوو نابین،  ئەمە وێنەی ئەو کەسانەن کەنەیانتوانیوە بەردەوام بن:

شێوەت کاتێک هەموو ڕۆژێک دەڵێیت “ئیدی لە سبەینێوە دەست بە ڕێجیم دەکەم”

 

 

بڕیاری ڕێجیمم داوە و ماڵەوەشمان بەمشێوەیە بشتگیریم دەکەن!

 

 

یەکەم ڕۆژی ڕێجیم!

 

 

خواردنی ژەمەکانم جیادەکەمەوە بۆ ڕێجیمکردن

 

 

دووەم ڕۆژی ڕێجیمکردنم!

 

 

 

بڕیاری ڕێجیمم داوە، هاوکارەکانم لەسەر کار بەمجۆرە ئاهەنگی لەدایکبونیان بۆ کردووم!

 

 

 

دۆخی من پاش ئەوەی ئەمڕۆ ڕێجیمەکەم شکاند

 

 

کاتێک ١٠ شناو بە پێوە دەکەیت و چێکی جەستەت دەکەیت بزانیت گۆڕاویت!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند مەتەڵێک بۆ زاخاوی مێشک هەوڵبدە وەڵامەکەی بدۆزیتەوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند مەتەڵێکە بۆ زاخاوی مێشک هەوڵبدە وەڵامەکەی بدۆزیتەوە:

 

گەورەترین ژمارە چییە کە دەتوانیت لەم ژمارەیە درووستی بکەیت؟ لەکاتێکدا بۆت هەیە تەنها ٢ دەنکە شقارتە بجوڵێنیت؟

وەڵام : 51181

دوو دەنکە شقارتەی سەر و خواری سەر (0) لابدە، لە پەنا ژمارە (8) ژمارە (1) ی بۆ درووستبکە، دەبێتە 51181

 

 

ئەمە چەند دەکات؟

وەڵام : ١٠٥

ڕونکردنەوە:

پشیلە  = ٤

مراوی  = ١

مەڕ  = ١٠٠

١ پشیلە (٤) + ١ مراوی (١) + ١ مەڕ (١٠٠)  = ١٠٥

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان