ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وتەبێژی حكومەت: بە هەوڵی مەسرور بارزانی مووچەی فەرمانبەران نێردرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی چەند هۆكارێكەوە ناردنی پارەكەی بەغدا دواكەوتووە و پاشانیش بەهەوڵی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پارەكە نێردراوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهۆی چەند هۆكارێك، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە دواكەوتبوو.

بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەكە خرایە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم لە بانكی ناوەندی عێراق و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢

ئابوری

خەڵك؛ زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە چەند مانگێكە تەنها برنج وەك بەشەخۆراك دابەشكراوە، بەڵام بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشەخۆراكی مانگانە بەشێوەی ئاسایی دەست بە دابەشكردنی بكرێتەوە.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ماوەی چەند مانگێكە بەشێوەیەكی زۆر كەم بەشەخۆراك دێت بۆ سلێمانی و تەنها برنج دابەش كراوە و بۆ ئەم مانگەش تەنها برنج هاتووە و دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە هۆكاری ئەوە پەیوەندی بە قەیرانی دارایی و ڕێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، چونكە عیراقیش بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت و لە قەیراندایە.

ئاشكراشی كرد، كە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆاك لە بەغدا قسەی كردووە و بڕیاریانداوە دوای جەژنی قوربان بەشەخۆراكی تەواو ڕەوانە بكرێت و دەست بە دابەشكردنی بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا

خەڵك- بەشی هەواڵ
عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە لە دوای هەریەك لە ڤەنزوێلا كە خاوەنی 3 ملیار و 700 ملیۆن بەرمیلە، و سعودیە كە لە پلەی دووەمدایە بە بڕی 266 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، و كەنەدا لە پلەی سێیەمدایە بە بڕی 169 ملیار و 700 ملیۆن بەرمیل، لەپلەی چوارەمیش ئێرانە كە خاوەنی 158 ملیار و 400 ملیۆن بەرمیلە”.

هەر لە ڕپۆرتەكەی GFPدا هاتووە”عیراق لە دوای سعودیە لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەكانە كە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە، پاشان كوێت لە پلەی سێیەمدایە كە بڕی 101 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە، لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیش ناوی ئیمارات هاتووە كە 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە”.

وەزارەتی نەوتی عیراق، لە ساڵی 2017 ڕایگەیاندبوو، یەدەگی نەوتی عیراقی بۆ 153 ملیار بەرمیل بەرزبۆتەوە، ئاماژەی بە داواكارییەكیش كردبوو كە پێكەشی ئۆپیكی دەكات، تا لە ڕێكخراوەكە پشتی پێببەسترێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت 46 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ چوار شەممەدا،  بەڕێژەی نزیكەی 4% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی (بلۆمبێرگ)، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خۆرئاوای تكساس بەرمیلی بۆ 43.40 دۆلار و بە بەڕێژەی 3.98% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

لە هەمان كاتدا گرێبەستی فرۆشتنی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 46.10 دۆلار بەرزبۆوە و بەراورد بە نرخی پێشووی بەڕێژەی 3.76% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەكان بوو كە ئاماژەیان بە دابەزینی زۆری عەمباری نەوتی ئەمریكایی كرد، وێڕای ئەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبوانیش لەئارایە كە كاریگەرییان لەسەر كەمكردنەوەی داواكاریی لەسەر نەوت هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان