ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەزگایەك بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی تەواوی وەزارەت، فەرمانگە و دەزگاكانی بڵاوكردەوە.

خشتەی دابەشكردنی مووچە:

رۆژی سێ شەممە 3-3-2020

خوێندنی باڵا

وەزارەتی ناوخۆ

دەزگای ئاسایش

ئەنجوومەنی ئاسایش

هێزی زێرەڤانی

هێزی بەرگریی فریاكەوتن

لیوای یەك و دووی نەوت و گاز

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی شارەوانی

چوارشەممە 4-3-2020

وەزارەتی كارەبا

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

وەزارەتی رۆشنبیری

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

سەرۆكایەتی هەرێم

سەرۆكایەتی پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران

پێنج شەممە 5-3-2020

خانەنشینی پێشمەرگە

شەممە 7-3-2020

خانەنشینی مەدەنی

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای ئەوەی پێنج شەممە و شەممە پشووە، بەڵام بانكەكان دەوامی فەرمییان دەبێت بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە.

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باندێکی ساختەکاری پارە دەستگیرکرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

باندێکی ساختەکاری پارە لەڕەواندوز دەستگیرکران، کە لەدەرەوە هاتبوو و دەیانویست پارەى ساختە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سافبکەنەوە.

 

حاتم زوبێر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕەواندوز لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد، کە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ساغیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو پارە ساختانە بەشێوەیەکی زۆر ورد دروستکرابوو، کە زەحمەتبوو پارەکە بناسرێنەوە، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردنیان بەپارەکەوە هەستیان پێکراوە، بۆ نمونە بۆ شەربەتێک ١٠٠ دۆلاریان بەشەربەت فرۆشکەداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، شەو و ڕۆژ لەخزمەتى هاوڵاتییاندان و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات هەر شتێکی گوماناوییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان