ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

ڕانانێك بۆ ڕۆمانی قەدی بامبۆ

ڕانانی: نوها مەحوی

ئەم ڕۆمانە هەڵگری خەڵاتی بوکەرە بۆ ڕۆمانی عەرەبی ساڵی 2013  لە نوسینی (سعود ئەلسنوعی ) یە رەنجدەر جەبار بە زمانێکی ڕەوان وەریگێڕاوە. لەچاپکراوەکانی ناوەندی ڕەهەندە بۆ ساڵی 2019.

چیرۆکی ڕۆمانەکە باس لە کچێکی فلیپین دەکات کەنایەوێت لەبەر هەژاری وەک خوشکە گەورەکەی پیشەی لەشفرۆشی بۆ خۆی هەڵبژێرێت.
بۆیە دەچێتە دەرەوەی وڵات (کوێت) تالەوێ ببێتە خزمەت کاری یەکێک لە خێزانە دەوڵەمەندەکان.
لەو ماڵەی جۆزافین کاری تیادەکات کوڕێکی تاقانەی بنەماڵەی تاروف لەگەڵ دایکی و خوشکەکانی دەژی  ئەم کوڕە سەروکاری لەگەڵ کتێب و نوسین هەیە .جۆزا شەوانە پاش ئەوەی هەموو ئەندامانی خێزانەکە دەخەون, دەچێتە لای ڕاشد و گوێ لە قسەکانی دەگرێت  گفتوگۆ دەکەن لەسەر سیاسەت و ڕاشد وتارەکانی خۆی بۆ دەخوێنێتەوە.
ئەم هاوڕێیەتیەی نێوان کچە فلیپینیەکەو کوڕە کوێتیەکە دەبێتە خۆشەویستی و منداڵێک لە دایکێکی مەسیحی و باوکێکی موسڵمان دەکەوێتەوە.
کەهەر چەند پێش دروست بونی ئەم منداڵە مارەبڕینێکی بەدزیەوە لای مەلا ئەنجام دراوە.
بەڵام دواتر ئەندامانی خێزانەکە باوەڕ بە شەرعی بونی منداڵەکە ناکەن.
پاش ئەوەی جۆزافین سکی بەرز دەبێتەوەو چی تر ناشاردرێتەوە, دایکی ڕاشد لە ماڵ دەریدەکات  کاتێک کوڕەکەی پێی دەڵێت ئەو منداڵە لەمنە باوەڕناکات و دەڵێ(ئەی خوشکەکانت چی..?)
بەومانایەی بەم کارەت حەیا بۆ بنەماڵەی تاروف ناهێڵیتەوە تا خوشکەکانت هاوسەرگیری بکەن.
ناچار جۆزافین بە منداڵێکەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵە هەژارانەکەی باوکی لە فلیپین  ئەو ماڵەی کە بەقەدی بامبۆ دەورەدراوە وهێڵانەی کەڵە شێرەکانی باوکی تێدایە کە بۆ شەڕە کەڵە شێر بەکاریان دەهێنێت.
ماڵەکە جگە لە جۆزافین و کوڕە کوێتیەکەی خوشکەکەی و کچە ئەوروپیەکەی تیادا دەژیا,کەنەی دەزانی باوکی منداڵەکەی کام یەک لەو پیاوە ئەوروپیانەیە کە شەوانە لەگەڵیان خەوتوە.
عیسا ناوی کوڕەکەیە لە وڵاتی باوکی لە فلیپینیش بە هوزێ بانگی دەکەن.
هوزێ گەورە دەبێ و خوبەگۆشەگیریەوە دەگرێ ئەوەندە لەسەوزی ماڵەکەی میندۆزا ڕادەمێنێ کەهەندێک جار پێی وایە بۆتە درەخت.
کەدەگەڕێتەوە ژورەوە بە توانجەوە پورە (ئایدا)ی پێی دەڵێ; ئەوە جەنابی بوزاش تەشریفی هێنا. هاوشانی گەورەبونی دایکی باسی باوکی و کوێتی بۆ دەکات, وێنەی باوکی و هاوڕێکانی پیشان دەدات و ئەو نامانەی بۆ دەخوێنێتەوە کە ڕاشد تا پێش چون بۆ جەنگ بۆی ناردبوو (جەنگی نێوان کوێت و عێراق).
جۆزافین هەمیشە مژدەی بەهەشتێک لە وڵاتی باوکی بە کوڕەکەی دەدات کەهەموو شتێکی دەبێت.
عیسا گەورەدەبێت و بەهاوکاری هاوڕێیەکی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کوێت  بەڵام لەوێ هیچ بەهەشتێک نابینێت.
تەوەری سەرەکی ڕۆمانەکە باس لە جیاوازی دینەکان دەکات. ئایا خودا لەگەڵ کام یەک لە دینەکانە…؟
لە دوانزە ساڵی دا هوزێ دەبەن بۆ کەنیسە تا ببێت بە مەسیحی(ئایا لە ئاو هەڵکێشان دەمکات بە مەسیحی) داننان بە گوناحەکان دا لەبەردەم قەشە پاکم دەکاتەوە لەتاوان.
ئەی بە داگیرساندنی بخوردێک لە پەرستگای بوزا مرۆڤ دەبێت بە بوزی؟ بە وتنی شەهادەی ئیسلام مرۆڤ موسڵمان دەبێت؟
عیسا دەیەوێت لە خودا نزیک بێتەوە، بەڵام ئەمانە ئەم هەستەی نادەنێ.
عیسا لە وڵاتی موسڵمانان چەندین ناشرینی دەبینێ کە نابێ لەناو موسڵماناندا بیبینێ.. (ئایا لە ڕەمەزاندا خەندەکردن رۆژوو دەشکێنێ )
لەوێ دەبینێ ئەوەندەی قسەی مرۆڤەکان گرنگە لەسەر یەکتر ئەوەندە وتەی خودا گرنگ نیە کە بۆ مرۆڤەکانی ناردوە
پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) دەفەرموێ :المسلیم من سلم موسلیمون من لیسانی ویدی. 1
واتە: بڕوادار ئەو کەسەیە کە موسڵمانان لە دەست و زمانی پارێزراوبن.
بەڵام خانەوادەی باوکی عیسا لەبەر قسەی خەڵک ئەویان وەک کوڕی ڕاشد قبوڵ نەبوو. تەنها ڕازی بون لە ژورێکی پشتەوەی خانوەکە نیشتە جێ بێت,, لەکاتی پێویستدا وەک خزمەتکار دەیانناساند و هیچ کام لە کچەکان و مێردەکانیان نەیان دەزانی ئەم کوڕە کێیە.
لەڕۆمانەکەدا بەر کچە پورێکی هوزێ دەکەوین کەلە پیاوێکی ئەوروپی لەدایک بوە دایکی نازانێت کام یەک لەو پیاوانە بوە کەلە گەڵیان خەوتوە.
کچەکە لە سەردەمی هەرزەکاریدا زۆر سەرکەشە تاتۆی mmلەسەر قۆڵی دەنوسێ.

هەموان پێیان وایە کەئەوە نیشانەیە بۆ یەکەم پیتی ناوەکەی خۆی(مێرلا)لەگەڵ ناوی کچە هاوڕێکەی. بەڵام دواتر کاتێک عیسا لە کوێتە لە ئیمەیڵێکدا بۆی دەنوسێ  ئەوە یەکەم پیتی ناوی خۆم و باپیرەم بوو.(میندۆزا ),من هەمیشە پێویستم بە پاڵپشتی باپیرەم بوو کەهەرگیز دانی پیادانەنام.
مێرلا هەرگیز ئایدا بە دایکە بانگ ناکات و نەفرەت لەو ژیان و شوێنە دەکات کە تیایدا هاتۆتە دنیاوە.
میندۆزا  سەرۆکی خێزانەکەیە کەپاش مردنی هاوسەرەکەی توڕەتر و بێسەبر تر بوە  هیچ بۆی گرنگ نیە پارەکانی لەچیدا خەرج دەکات و هەمیشە خەریکی شەڕە کەڵە شێرە.
(جەنگ هەر ئەو تێکهەڵچونە نیە کەلە شەرگەکاندا ڕودەدات بەڵکو ئەو بڵێسەیەیە کەلە ناخی جەنگاوەرەکاندا هەڵدەگیرسێت یەکەمیان کۆتای دێت، بەڵام دوەمیان هەمیشە بەردەوام دەبێت )
ئەمە وتەی هاوسەرەکەی میندۆزا بوو کە بە منداڵەکانی دەوت باوکتان هێشتا پرژکی شەڕەکان لەناخی دایە دەیەوێت بەئەو شەڕە کەڵە شێرە دایمرکێنێتەوە.
میندۆزا شەو ونیوەی شەو بەریبەیانی هاواری دەکرد، هوزێێێییییی وەرە قاچەکانم بشێلە. دەنگێکی تیژ بێزارکەر دەتگوت دەنگی تەباشیری سەر تەختەی پۆلە.
ئەمە وای دەکرد ئاوات بە ناوێکی ڕاستە قینە بخوازم.
(دیمەنە کارەساتبارەکان لە سەردیواری بیرەوەری هەڵدەکۆڵرێن بەڵام خۆشیەکان بەڕەنگی گەشاوە لەسەریان بۆیە دەکرێت، بارانی زەمانە بەسەر دیوارەکاندا دەبارێت ڕەنگەکان دەشواتەوە  دیمەنە هەڵکۆلراوەکان هەر دەمێننەوە )
هیند یەکێکە لەپورەکانی عیسا  لەڕێخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کاردەکات و لە TVیەکانەوە دەردەکەوێت، خۆشی کاندید کردوە بۆ پەڕلەمانی کوێت.
بەڵام ناتوانێت یارمەتی برازاکەی بدات….
ترسێک دایگرتم کاتێک زانیم جگە لە خۆم هیچ شوێنێکی تر نیە پەنای بۆ بەرم.
پاش ئەوەی کوێت ئەو بەهەشتە نەبوو کەلەمنداڵیەوە هیوای پێدەخواست دەگەڕێتەوە بۆ فلیپین، و هاوسەرگیری لەگەڵ کچە پورەکەی دەکات.
بۆئەوەی بەسەر سەختیەکانی کاردا زاڵ بیت دەبێت پەیوەندیت لەگەڵ خاوەنکارەکەت باش بێت، بۆ سەختیەکانی ژیانیش لەگەڵ خۆت.

1.فەرمودەی چوارەم لە کتێبی چل گوڵ (رواە مسلم و ابو داود)

ریکلام

خۆشەویستی

دەروونناسەکان شیدەکەنەوە: بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن

خێزان
لەم ڕۆژگارەدا هەموان بەدوای پەیوەندی خۆشەویستی و دڵداریەوەن و زۆرێک هەر زوو ژن دەهێنن، لەکاتێکدا بە داخەوە بەشێکیان بە جیابونەوە کۆتایی دێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە دەروونناسەکان دیاریان کردووە و وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن:

 

– خۆشەویستی لە دڵشکان ناتپارێزێت

گەنجە تازەکان کاتێک دڵیان دەشکێت یان شتەکان بەو جۆرە نابێت کە دەیانەوێت ئیدیی دنیایان لێدێتەوە یەک، لەکاتێکدا گەورەکان دەزانن کە مەرج نییە هەموو کات شتەکان بەو جۆرە بێت کە دەتەوێت.

 

– خۆشەوویستی بەخشینە

 

زۆرێک خۆشەویستی و هاوسەرگیری تەنها بە یادگاری جوان و گەڕان و پیاسە دەزانێت، لە کاتێکدا نازانیت کە هاوسەرگیری و خۆشەویستی بەخشینە بەر لە وەرگرتن، هەر بۆیە کە بۆی دەردەکەوێت بێزار دەبێت، لە کاتێکدا خودی پەیوەندیەکە بەرپرسیارێتییە.

 

 

– توانای بەڕێوەبردن

ئەوانەی تەمەنیان کەمە توانای بەڕێوەبردنی هەست و کۆنتڕۆڵی خۆیان کەمترە، کاتێک شەڕێک یان شتێک ڕوودەدات یەکسەر وەک کوردەواری دەڵیت “هیچی تێدا ناهێڵنەوە” لە کاتێکدا لە تەمانێکی گەورەتردا خۆیان هەوڵی چارەسەری دەدەن.

 

 

– تایبەتمەندی کەسێتی

 

کاتێک گەنجە تازەپێگەیشتوەکان هاوسەرگیری دەکەن ئیدی وا دەزانن نابیت بەبێ یەک دەستبکەن بە ئاودا، لەدواتریش لێک بیزار دەبن لەکاتێکدا بەردەوام لە هاوسەرگیری و خۆشەویستیدا بوار بۆ تایبەتمەندیە کەسێتیەکان دەبێت بهێڵدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر لەسەر ئەوەی کە خۆشی دەوێییت!

خێزان

کاتێک کەسێک بەڕاستی کەسیکی خۆش دەوێت، نیشانەکانی لە جەستەیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەو نموونانە:

 

– ژنان دەنگیان ناسکتر دەبێت و نەرم و نیانتر دەبن، پیاوانیش ڕۆمانسیتر دەبن

– بەبێ ویستی خۆیان سەر کوڵمەکانیان سور هەڵدەگەڕێت لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەیان

– پیاوان ئێسکەکانیان بەهێزتر و پیاوانەتر دەبێت

– خۆشەویستی لە چاوەکاندا دیارە و گلێنەی چاویان زۆر گەورەتر دەبێت

– هەست بەوەدەکەن کە دەتوانن کاری نا ئاسایی و دەریاسا بۆیەکدی بکەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

هه‌رگیز ژنی ژیر ئه‌م 7 شته‌ له‌ پیاوه‌كه‌ی داوا ناكات

خێزان

داواكاری ژنان زۆر و جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌شێك له‌و داواكاریانه‌ نا لۆژیكین و هه‌رگیز ژنی ئاقڵ و ژیر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی داواناكات:

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن پیاوه‌كانیان وه‌ك منداڵ نازیان هه‌ڵبگرن و خواردنیان پێبده‌ن و هه‌موو داواكاریه‌كیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌كی هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره‌.

-ژنی ژیر هه‌رگیز داوای ئه‌وه‌ له‌پیاوه‌كه‌ی ناكات واز له‌وه‌ بهێنیت كه‌ حه‌زی پێده‌كات، بۆنمونه‌ داوای ئه‌وه‌ی لێناكات واز له‌ پیشه‌كه‌ی بهێنێت كه‌ خۆی پێی خۆشه‌.

-داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه‌ واز له‌ خانه‌واده‌ و هاورێكانی بهێنێت.

-داوای ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناكات كه‌ له‌ هه‌موو حه‌زه‌كانیدا بۆنمونه‌ بازاڕكردن یاخود ته‌ماشاكردنی درامایه‌كی ژنانه‌ به‌شداری له‌گه‌ڵ بكات.

-زۆری لێناكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كه‌سێكی جیاواز له‌وه‌ی كه‌ خۆی هه‌یه‌، ته‌نها هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  ببێته‌ كه‌سێكی باشتر.

-داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه‌ ته‌ماشای هیچ ژنێك نه‌كات یاخود له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی گفتوگۆیان له‌گه‌ل نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ش داواكاریه‌كی ناپه‌سه‌نده‌.

-متمانه‌ی پێده‌كات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان