ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“پێداویستیی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە زۆربەی نەخۆشخانەكان بەردەست نییە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ڕەئوف بەگ لە سلێمانی داوایەك لە پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی و هاووڵاتیان دەكات.

ڕێبین حسێن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ڕەئوف بەگ لە سلێمانی داوا لە پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی و هاووڵاتیان دەكات و دەڵێت:”بەدەم بانگەواز و ھاوارمانەوە بێن، ئێمە لە ئێستادا بە زووتریین كات پێویستییمان بە جل و بەرگ و پێداویستیی تایبەتیی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ھەیە، لە كەم شوێن نەبێت، لە زۆربەی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەكان، بەردەست نییە.

ڕاشیدەگەیەنێت:”تكایە ئەمە پێویستییەكی حەتمییە و ژیان و سەلامەتیی پزیشكان و كارمەندان با بپارێزرێت بۆ پێشكەشكردنی جوانتریین و باشتریین خزمەتی هاووڵاتیان”.

هاوكات، یاد نەقشبەندی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند:”ماوەی چەند ڕۆژێكە سەرجەم پێداویستیی و كەلوپەلە پزیشكییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نەخۆشخانەكان و دەزگا تەندروستییەكانی شاری سلێمانی دابین كراوە”.

 

دەقی داواكارییەكەی ڕێبین حسێن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ڕەئوف بەگ:

بەڕێزان ….

پەرلەمانی كوردستان

سەرۆكایەتیی حكومەت

وەزارەتی تەندروستی

ھاونیشتمانییان

لەم بارودۆخە ھەستیارەدا، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی لە پێشەوەی سەنگەریی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنان و تاكە سەربازی گیانفیدان بۆ پاراستنی كوردستانییان.

تكاتان لێ دەكەین بەدەم بانگەواز و ھاوارمانەوە بێن، ئێمە لە ئێستادا بە زووتریین كات پێویستییمان بە جل و بەرگ و پێداویستیی تایبەتیی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ھەیە، لە كەم شوێن نەبێت، لە زۆربەی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەكان، بەردەست نییە.

تكایە ئەمە پێویستییەكی حەتمییە و ژیان و سەلامەتیی پزیشكان و كارمەندان با بپارێزرێت بۆ پێشكەشكردنی جوانتریین و باشتریین خزمەتی ھاونیشتمانیان.

تكایە بەدەم ئەم بانگەوازەمانەوە بێن.

ڕێبین حسێن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ڕەئوف بەگ

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: لەم ٤٨ کاتژمێرەدا پێداچوونەوە بەپلانەکانیاندا دەکەن و پلانی نوێ ڕادەگەیەنن


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر باشدان و حاڵەتەکان زۆر کەمن، بەڵام ئەم ٤٨ کاتژمێرە قەدەغەى هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە، بۆئەوەی پێداچوونەوە بەپلانەکانیاندا بکەن و لەدوای ئەوەوە بەرنامەی نوێ بۆ ئاسانکاری هاوڵاتییان و سەلامەتی هاوڵاتییان ڕابگەیەنن.

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەى هاتوچۆیان بەڕێنمایی نوێ و ڕێکاری نوێوە دەرکرد، بۆئەوەی بزانن لەکوێی قۆناغەکەدان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، خەڵکی کوردستان مەترسییەکان وەک خۆی وەرناگرن و نابینن و دەڵێن ئەم ڤایرۆسە لەکوردستان جیاوازە لەوڵاتانی دیکە، بەڵام بەو جۆرە نییە، بەڵکو هەمان ڤایرۆسە، بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانى حکومەتى هەرێم و خۆپارێزی هاوڵاتییانەوە بووە، کە ئێستا لەم قۆناغەدان.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەستیان کرد، کە لەماوەى ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک کەس سوودیان لەپێناسەکانیان وەردەگرت و ڕێگەپێدانى زۆر بەخەڵک درابوو، و هاوڵاتییان لەهەندێک شوێن بە پیادە دەڕۆشتنە دەرەوە، بۆیە قەدەغەى هاتوچۆ وەک خۆی جێبەجێنەکرێت، بۆیە ئەم بڕیارەیان دەرکرد.

 

ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ڕابردوو بکەن و ٤٨ کاتژمێریان بە ئیدارەکان و پارێزگاکان داوە، بۆئەوەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بکەن و بەرنامە و پلانی تۆکمە دابنێن، بۆئەوەی چ ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتییان بکەن و هاوڵاتییانیش سەلامەتبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ترسیان لەوە هەیە، خەڵکی دیکە لەناو کۆمەڵگەدا هەبن، کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، بۆیە ئەم بڕیارەیاندا، هەرچەندە تاکو ئێستا ئەو حاڵەتانەى تۆمارکراون کەمن و ڕێژەیەکی باشیان لێ چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی كارمەندێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ڕوونكردنەوە دەدرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هیچ كارمەندێكی ئاسایش لە فڕۆكەخانەكە تووشی كۆرۆنا نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هیچ كارمەندێكی ئاسایش لە فڕۆكەخانە تووشی كۆرۆنا نەبووە و داوای ڕێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە.

ئاشكراشیدەكات، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتی هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە چەند پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرلەبەری ئەم هەواڵانە ڕەتدەكەینەوە و هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك تائێستا حاڵەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لەناو كارمەندانی فڕۆكەخانە بوونی نییە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بەتوندترین شێوە ئیدانەی بڵاوكردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەكەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەكەین ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر، بۆ ڕاستی هەر بابەتێك تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبەستین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوا لەحکومەتى هەرێم دەکرێت بڕی ١٥٠ هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

فڕاکسیۆنی نەوەى نوێ لەکۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەڕلەمانى کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان داوایکردووە، حکومەتى هەرێم هاوشێوەى حکومەتى عیراق بڕی ١٥٠ هەزار دینار وەک هاوکاری بەسەر ئەو هاوڵاتییانەی کە داهاتیان نییە دابەشبکات.

 

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتى پەڕلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆنەکان داوایانکردووە، کە موچە لەکاتى خۆیدا و لە 30 ڕۆژ جارێکدا دابەشبکات.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، داوایانکردووە حکومەتی هەرێم هاوشێوەى حکومەتى عیراق بڕی ١٥٠ هەزار دینار هاوکاری ئەو خێزانانە بکات، کە کاریان وەستاوە و ئێستا هیچ داهاتێکیان نییە.

 

باسی لەئەوەشکرد، داوایان کردووە ژمارەیەکی زیاتر ئامێری هەناسەدان بکڕدرێت لەو باجە یان خێرەى کە حکومەت لەکۆمپانیا حزبییەکانی وەرگرتووە، بۆئەوەی لەکاتی پێویستدا بەکاربێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان