ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شاومی پشتگیری زۆرترین مۆبایلەکانی دەکات بۆ وەشانی MIUI 12 ی نوێ!


خەڵک-سەلمان خالید

کۆمپانیای شاومی هەروەکو کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و هواوی و چەندانی دیکە خاوەنی ڕوکاری تایبەتی خۆیەتی لەسەر مۆبایلەکانی کە ناسراوە بە MIUI و بنچینە کراوە لەسەر وەشانی ئەندرۆید.

Image result for MIUI 12

کۆمپانیاکە لیستێکی گەورەی پشتگیریکەری مۆبایلەکانی ڕاگەیاند کە وەشانی MIUI 12 یان پێدەگات، وەک دەردەکەوێت پشتگیری لە ژمارەیەکی زۆری مۆبایلەکان دەکات.

Image result for MIUI 12

هەروەها جێی ئاماژەیە لیستەکە مۆبایلەکانی زنجیرەی CC  و می و هەروەها ڕێدمی و مۆبایلەکانی پۆکۆ و بلاک شارکیش لە خۆدەگرێت.

ئەمانەی خوارەوەش لیستی مۆبایلەکانن، مۆبایلەکەی تۆی تێدایە؟

XIAOMI MI 10 Pro
XIAOMI MI 10
XIAOMI MI 9
XIAOMI MI 9 SE
XIAOMI MI 9 Pro
XIAOMI MI 9 Lite
XIAOMI MI 8
XIAOMI MI 8
XIAOMI 8 Lite
Mi 9T Pro
Mi Note 10
Mi A2 Lite
Mi A3
Mi 5X
Mi Play

XIAOMI CC SERIES
Xiaomi CC9 Pro
Xiaomi CC9
Xiaomi CC9E

REDMI PHONES
Redmi K30
Redmi K20 Pro
Redmi K20
Redmi Note 8 Pro
Redmi Note 8
Redmi 8T
Redmi Note 7 Pro
Redmi Note 7
Redmi Note 7
Redmi Note 7S
Redmi 8
Redmi 8A
Redmi 7A
Redmi Y1
Redmi Note 5A
Redmi Note 5A Prime
Redmi Y1 Lite
Redmi Y2 / S2
Redmi Y3
Redmi Note 6 Pro
Redmi Note 6
Redmi 6
Redmi Note 5 Pro
Redmi Note 5
Redmi Note 5 Plus
Redmi 5 / 5A
Redmi Note 4 / 4X

بەرهەمەکان دیکە:
Black Shark 1/2/2pro/3
Pocophone f1 / poco
Poco x2

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات:

– کاتێک پاتری دەگۆڕیت دڵنیابە لەوەی بیبەیتە لای وەستای باش چونکە بەهەڵە دانانی پاتریەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی

– مۆبایلەکەت بە پاتری ساختە و خراپ شەحن مەکەرەوە

– هیچکاتێک بۆ تاقیکردنەوە گاز لە پاتریەکە مەگرە چونکە ڕەنگە بتەقێتەوە

– کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوەیە قسە بە مۆبایلەکەت مەکە چونکە زۆر گەرم دەبێت و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

-هەموو کات ئەم خاڵانەش رەچاو بکە:

-مۆبایلەکەت لەژێر سەرینەکەت دامەنێ بەتایبەت بە شەحنەوە

-لە پلەی گەرمای زۆردا مۆبایلەکەت شەحن مەکە

-مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی بە شەحنەوە جێمەهێڵە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیایەک لە کوردستان بە نەخشە ئامارە فەرمیەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێى شارەکان بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

کۆمپانیای تێراتارگێت بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و داهێنانەکانی ئایتی هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەکی عيراق، کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات لەسەر ئاستی عيراق و بە پێی شارەکان.

نەخشەکەی تێراتارگێت ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە عێراق ٥٧ کەس تووش بوون بە ڤایرۆسەکە و ٥ کەسیش مردوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە شاری بەغدادن .

زانیارییەکان و ئامارەکانی نەخشەکە لە سەرچاوەکانی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عيراق و وەزارەتی تەندروستی کوردستان وەردەگیرێن و بەردەوام نوێدەکرێتەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا


خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان