ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی یەكێتی: دۆخی موسڵ لە پێش داعش ئارامترە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی حەوتی یەكێتی ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنی موسڵ لە پێش داعش باشترە، چونكە زۆربەی ئاوارەكان گەڕاونەتەوە بۆ بەری چەپی موسڵ و نائارامیش لە شارەكەدا نەماوە.

غەیاس سورچی بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە موسڵ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەری چەپی موسڵ ئارامە و زۆربەی دانیشتوانەكەی پێشتر ئاوارەبوون گەڕاونەتەوە، بەڵام بەری ڕاستی وێرانبووە و تائێستا نزیكی 15%ی دانیشوانەكەی گەڕاونەتەوە.

وتیشی”من ناوبەناو دەچمە موسڵ، شارەكە ئارامە تەنانەت سەرباز و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان هەندێكجار بەبێ‌ چەك دەگەڕێن، ئەوەش پێش داعش نەبووە، بەڵام دەرەوەی موسڵ ئارام نییە”.

ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2014، داعش دەستی بەسەر موسڵدا گرت و لە مانگی حوزەیرانی 2018دا لەلایەن هێزەكانی عیراقەوە كۆنترۆڵكرایەوە.

عێراق

عیراق، ئەمریكا لە بنكەیەكی تری سەربازی پاشەكشەدەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێكخراوی داعش، بنكەی حەبانیە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەستی هێزەكانی عیراق دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەستییان كرد بە ڕادەستكردنی بنكەی حەبانیە بە هێزەكانی عیراق و بەرەو بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار پاشەكشەیان كرد”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ڕادەستكردنەكە تەواوی ئەو كەرەستە و ئامرازانە لەخۆدەگرێت كە لە بنكەكە هەن”.

لە 29ی ئاداری ڕابردوو، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بنكەی (K1)یان لە كەركوك و بەر لەوەش بنكەی گەیارەيان لە باشووری موسڵ ڕادەستی هێزەكانی عیراق كرد.

لە 19ی ئاداری ڕابردوو، هێزە ئەمنییەكانی عیراق، بنكەی قائیمی سەربازییان لە ئەنبار وەرگرت، دوای پاشەكشەكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەكە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە سەركردایەتی دەكرێت، لە 29ی ئاداری 2020 ڕایگەیاندبوو”پاشەكشەكردنی لە بنكە سەربازییەكان لە عیراق، پێشتر پلانی بۆ دانراوە و هیچ پەیوەندییەكی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە نییە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

48 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا لە عیراقدا تۆماركرا


 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی 48 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات،  ڕەتیشیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی نوێی گیانلەدەستدان تۆماركرابێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 48 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستَیدا هاتووە”توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا كەرخ: 3 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 1 حاڵەت، بەغدا ڕەسافە: 1 حاڵەت، بەسرە: 4 حاڵەت، نەجەف: 9 حاڵەت، زیقار: 12 حاڵەت، هەولێر: 3 حاڵەت، لە هەریەك لە كەركوك و موسەننا و ئەنبار و بابليش یەك حاڵەت تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەكەیدا ڕەتیكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرابێت.

هەروەها تەئكیدی لەسەر بوونی 24 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش كردووە كە لەم ناوچانەدا تۆماركراون: بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، مەدەینە توب 4 حاڵەت، بەسرە: 10 حاڵەت، نەجەف: 8 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، تائێستا كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گەیشتۆتە 820 حاڵەت، لەو چوارچێوەیەشدا 54 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون، كۆی گشتی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە 226 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زاوا پەنا بۆ پۆلیس دەبات
بەوێنە، زەماوەند لە سەردەمی كۆرۆنادا


خەڵك- بەشی هەواڵ
زاوایەك لە پارێزگەی دیوانیەی باشووری عیراق، هانای بۆ پۆلیس برد، تا یارمەتیبدات بۆ گواستنەوەی بوكێ‌ لە ماڵی باوكییەوە بۆ ماڵی خۆیان لەڕێی ئۆتۆمبێلەوە كە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتووچۆ.

پۆلیسی پارێزگەی دیوانیە دوای ئەوەی بەدەم داوای زاواوە دەچێت، لەبری ئۆتۆمبیلێك ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بۆ ئامادە دەكات و تیپێكی میوزیكی سەربازیش دەخاتە دوای قافڵەی زاوا بۆ ماڵی بوكێ‌ و پاشان لەگەڵیدا دەبن، تا زەماوەندەكە بەئەنجام دەگەیەنن.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، وێنە و دیمەنی ڤیدیۆیی ڕووداوەكە بڵاوبۆتەوە و تێیاندا ئۆتۆمبێلەكانی هێزی فریاكەوتن دەردەكەون كە بەشداریی لە زەماوەندەكەدا دەكەن.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی عیراق لە دوایین ئاماریدا ئاماژەی بە تۆماركردنی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 44 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ كردبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، بەو شێوەیە ژمارەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە بۆ 54 كەس بەرزبۆوە و تووشبوانیش گەیشتە 772 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان