ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژمارەی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا بڵاوبووەتەوە گەیشتە 55 وڵات

لوقمان غەفوور

بەرپرسانی تەندروستی لە ویلایەتی واشنتۆن – سیاتل، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 29ی فێبریوەری ڕایانگەیاند كە كەسێكی تووشبوو بە نەخۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) گیانی لەدەستداوە. ئەمەش دەبێتە یەكەم حاڵەتی مردن لە ئەمریكا بەهۆی نەخۆشییەكەوە.

بەرپرسانی تەندروستی لە ویلایەتەكانی كالیفۆرنیا و ئۆریگن و واشنتۆن – سیاتل، دڵەڕاوكێیانە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و سێ كەس لەو سێ ویلایەتە تووشبوون بێئەوەی هیچ كۆنتاكتێكیان بە دەرەوەی ئەمریكاوە هەبێت كەئەوانیش ژنێكی بەساڵاچوو كە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە لە كالیفۆرنیا، خوێندكارێكی قۆناغی ئامادەیی لە ئیفریت لە واشنگتۆن- سیاتل، فەرمانبەرێكی قوتابخانە لە پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگن.

جگە لەم سێ كەسە هەموو ئەوانەی تر كەسانێكن گەشتی چین-یان كردووە یاخود ڕاستەوخۆ لە ووهان گەڕاونەتەوە یان گەشتی ئاسیا-یان كردووە. لەنێویاندا 14 كەس لە تووشبووەكان لە چین گەڕاونەتەوە. 42 كەسیش كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن لە نێو كەشتی دایمۆند پرێنسس –دا بوون و لەژاپۆن گەڕاونەتەوە.

تا ئەمڕۆ 29ی فێبریوەری، لە ئەمریكا 66 حاڵەت تۆماركراوە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن، 9 كەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبوونەتەوە. چوار حاڵەتیشیان دۆخیان خراپە. ئەوانیشی تریش بەرەو چاكبوونەوە دەڕۆن.

ئەی بەگشتی دۆخەكە چۆنە؟

*تا ڕۆژی 29ی فێبریوەری تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە 85 هەزار و 905 كەس لە جیهاندا لەوەش 2 هەزار و 943 كەس مردوون.

*لەدوای وڵاتی چین، زۆرترین مردن لە ئێران-ە كە 43 كەسە.

* ئیتاڵیا و كۆریای باشوور ئەو دوو وڵاتەن ڕۆژ بەڕۆژ نەخۆشییەكە زیاتر تێیدا بڵاودەبێتەوە كە تا ڕۆژی 29 فێبریوەری لە كۆریای باشوور تووشبوون گەیشتووەتە 3 هەزار و 150 كەس و لە ئیتاڵیا هەزار و 128 كەس.

* ئێران ژمارەی نوێی تووشبوونی ڕاگەیاند كە 593 كەسە.

*لە ئیسرائیل و ڕوسیا ژمارەی نوێ تۆمار كرا تووشبوون لە هەر وڵاتێكیان گەیشتە 5 كەس.

* نێجیریا دووەم وڵاتی ئەفریقایە كە نەخۆشییەكە تیا بڵاوبۆوە لەدوای میسر.

* مەكسیك دووەم حاڵەتی نەخۆشییەكەی تێدا دەركەوت و هیندستانیش سێیەم حاڵەت تۆماركرا.

*ژمارەی ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە گەیشتە 55 وڵات.

جیهان

ئەفغانستان.. نزیكەی 10 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی دە ملیۆن كەس واتە یەك لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتەكە تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەحمەد جەواد عوسمانی وەزیری تەندروستی ئەفغانستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕووپێویەك بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆیان دەركەوتووە، 31.5%ی ئەفغانییەكان تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزیری تەندروستی ئەفغانستان وتیشی، لەو ڕووپێوییەدا پشكنینی دژەتەن بۆ دوو هەزار و 500 هاووڵاتی لەسەرتاسەری وڵاتەكە كراوە.
هەر بەپێی ئەنجامی ئەو ڕووپێوییە نزیكەی نیوەی دانیشتووانی كابوڵ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا بە فەڕمی تووشبوانی نزیكەی 37 هەزار و مردنی هەزار و 300 كەس لە ئەفغانستان بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی: بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكیسنی كۆرۆنا لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆداین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی بەشێوەیەكی نیمچە فەڕمی دۆزینەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد: بۆ ڕێككەوتن لەسەر نرخەكەی لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆدان.

كۆمپانیاكە ناوی مۆدێرنایە و تایبەتە بەدروستكردنی دەرمانە و سەبارەت بەدروستكردنی ڤاكسینەكەش ڕایگەیاند: گفتوگۆیان لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەستپێكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێككەوتن بۆ دابینكردنی ئەو ڤاكسینەی كەئێستا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە.

بەوتەی ستێفنی بانسڵ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە تائێستا نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاریان پێ گەیشتووە، وتیشی: لەداهاتوودا دەچنە قۆناغی نمایشكردن و دەبێت نرخێكی گونجاو بۆ دەرمانەكە دابنێنین.

هەفتەی ڕابردوو كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكایی دەستی بە تاقیكردنەوەیەكی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، بۆ ئەو مەبەستەش ڤاكسینەكە لەسەر 30 هەزار كەس تاقیدەكرێتەوە و دواتر چاودێری گۆڕانكارییەكانی دەكرێت، ئەگەر هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبوو، ئەوا دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیا ئەمریكاییەكە ئەگەر تاقیكردنەوەكان سەركەوتووبن و پەسەند بكرێت ئەوا دەكرێت ڤاكسینەكە هەتا كۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1389 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی زیاتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1389 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3020 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 282824 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1626 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 245490 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان