ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی دەربارەی دەوام ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ دەوام ئاساییە و دەشڵێت: “ئەم هەفتەیە هەستیارە بۆ خۆپارێزی بۆیە پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن”.

ڕائید شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سبەینێ‌ یەك شەممە دەوام ئاسایە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی و كارتی نیشتیمانی سلێمانی و فەرمانگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان”.

وتیشی، “بەپیێ ڕێنمایەكانی تەندروستی سلێمانی، كە ھۆشداری لە بارەی ڤایروسی كۆرۆنا دەدات، لەم ھەفتەیەدا واتا لە سبەی یەك شەممەوە، ھەفتەیەكی ھەستیارە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە دانیشتووانی سلێمانی و دەورووبەری زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستنی خۆیان سەردانمان نەكەن تاوەكو نەبێتە ھۆی قەرەباڵغی، بەڵكو تەنھا ئەو كەسانەی زۆر زەروورن بۆ مامەڵەی كارتی نیشتیمانی سەردانمان بكات.

جەختیشی كردەوە، كە پێدانەوەی كارتی نیشتمانی بە هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت و مانەوە و ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەك مامەڵەی هاووڵاتیان ڕادەگیرێت لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵغی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و كارمەندان.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان