ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كارگێڕی مەڵبەند و كۆمیتە و سەرپەرشتیاری مەكتەبەكانی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ
سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەكێتییەكان ئەمڕۆ ڕۆژێكی دیكەی مێژوویی بوو، كە بۆ دووەمجارە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژاردن بە پڕۆسەیەكی زۆر دیموكراسیانە بەڕێوەدەچێت، دەشڵێت: “هەڵبژاردن بۆ كارگێڕی مەڵبەندەكان و كۆمیتەكان و سەرپەرشتیاری مەكتەبەكان ئەنجام دەدرێت”.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020، بە سەرپەرشتی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا سكرتێر و جێگر و بڕیاردەری ئەنجوومەنەكەی هەڵبژارد، كە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان فەرید ئەسەسەرد بەسكرتێر و مستەفا چاڵاوی بە جێگر و تابان عەبدوڵڵا، بە بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردران.

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ یەكێتی و یەكێتییەكان ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژوویی بوو و لە پاش كۆنگرە بۆ دووەمجار لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژاردن بە پڕۆسەیەكی زۆر دیموكراتیانە بەڕێوەدەچێت.

ڕاشیگەیاند، سبەی دانیشتنی ئەنجوومەن بەردەوام دەبێت و هەڵبژاردن بۆ كارگێڕی مەڵبەندەكان و كۆمیتەكان و سەرپەرشتیاری مەكتەبەكان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی ئەمڕۆ كرا شۆڕی بكەینەوە بۆ دەزگاكانی دیكەی یەكێتی.

ئاشكراشیكرد، خۆشمان هەستمان بەوە كردووە، كە كۆبوونەوەكان زۆر درێژەیان خایاند، بۆیە هەوڵدەدەین بەزووترین كات ئەو پۆستانەی دیكە هەڵبژاردنیان بۆ بكرێت و یەكێتی بخرێتەوە سەر ڕێچكەی خۆی.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان