ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەرسەلان بایز: ڕۆژێك شەهیدەكان بە كفنی سوورەوە دەگەڕێنەوە و دەڵێن پەشیمانین


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەترسم ڕۆژێك، شەهیدەكان بە كفنی سوورەوە دەرگای هەموو ماڵە لێپرسراوە حزبی و حكومیەكان بگرن.

ئەرسەلان بایز ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسینێكیدا دۆخی هەرێمی بە ڕووداوەكانی ناو ڕۆمانێكی نووسەرێكی جەزائیری دەچوێنێت و دەڵێت: نایشارمەوە دەترسم ڕۆژێك هەمان ڕووداو لە كوردستان ڕووبدات، شەهیدەكان بە كفنی سوورەوە دەرگای هەموو ماڵە لێپرسراوە حزبی و حكومیەكان بگرن و بڵێن: ئێوە…! لەو ڕێبازەی ئێمە لەسەری شەهید بووین لاتان داوە. ئێوە لە خانووە قوڕەكان دوور كەوتونەتەوە و شەڕتان لەسەر دەسەڵات و دەسكەوتە. ئێوە هێندەی خەمی خۆتانە نیو هێندە خەمی میللەت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری و سەروەری یاساتان نییە.

دەقی نووسینكەی ئەرسەلان بایز:

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە..!!

جەزائیر بە وڵاتی ملیۆن شەهید ناسراوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ سیاسیەك نیە ناوی (جەمیلە بوحیرد)+ی نەبیستبێ كە لە زیندان جۆرەها ئەشكەنجە درا. چونكە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەو شۆڕش لە پێناوی سەربەخۆییدا، فەڕەنسیەكان بە ئاگرو ئاسن وەڵامیاندانەوەو دەیان زیندان و كوشتارگەیان بۆ خەڵكە فیداكارو پێشمەرگەكانیان دامەزراندبوو. نووسەرو ئەدەبیاتی ئەو وڵاتە چ لە سەردەمی شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەدا، چ لەدوای سەركەوتنی شۆڕش دەیان شیعرو پەخشان و چیرۆك و رۆمانیان لەسەر خۆڕاگری و ئازایەتی ئەو گەلە فیداكارە نووسیوەك بەڵام یەكێ لەو شاكارانە بەناوی (الشهدا‌‌و یعودون هذا الاسبوع) لە نووسینی (الطاهر الوطار) زۆر كاریتێكردم و سەرنجی ڕاكێشام، چونكە زۆر لە ئەزموونی شۆڕشی كوردستانی باشوور دەچێت. پووختەی ڕۆمانەكە بە هەندێ دەسكارییەوە:

((دوای چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانی داگیركەرە فەڕەنسیەكان شكستیان هێناو شۆڕش سەركەوت، ئیتر ئاهەنگی خۆشی سەرانسەری وڵاتی جەزائری گرتەوە. خەڵكەكە خۆشی خۆشی ئەوەیان بوو لە دەست داگیركەر ڕزگاریان بوو، ئیتر خۆیان لە ڕێگای ڕۆڵەكانی خۆیانەوە حوكمڕانی دەكرێن و ئارامی و خۆش گوزەرانی و دادپەروەری و یاسا بەرقەرار دەبێ. ئیتر بەروبومی وڵات بۆ خۆیان خەرج دەكرێت و ئاوەدانی ڕوو لە هەموو شوێنێك دەكات.. چەوسانەوەو جیاوازی نامێنێت. بەڵام بەداخەوە پاش ماوەیەك لەسەر دەسەڵات و دەسكەوتی زاتی ناكۆكی كەوتە نێوان برا شۆڕشگێڕەكانی دوێنێ و ماڵە شەهیدەكان بێ ناز كەوتن. (ماندووبوون، فیداكاری، سەرماو گەرما، دوور كەوتنەوە لە ماڵ و مناڵ، زیندان و تێهەڵدان خرانە سەبەتەی بێ نرخ و فەرامۆش كران). ئیتر شەڕو ناكۆكی لە بری چەسپاندنی دیموكراتی و خزمەتگوزاری، لەبری دادپەروەری و سەروەری یاسا بوو بە ململانێی شەخسی لەسەر پۆست و ئیمتیازات)).

نووسەر بەردەوام دەبێت و دەڵێ:

(بەیانیەك زوو لەناكاو لەگەڵ شەبەقی، لە زەنگی دەرگای هەریەك لە ماڵە لێپرسراوەكانی حزب و حكومەت دەدرێت. لێپرسراوەكان بە شپرزەیی لە خەوی شیرین ڕادەپەڕن و خۆیان كۆدەكەنەوە، مەترسی ئەوەیان لەلا دروست دەبێت كە بێگومان (حتما) شتێكی خراپ ڕوویداوە. ئەگینا ئەو لە دەرگا دانە شەبەقیە لە پای چی و بۆ چیە…؟ كاتێ بە شپڕزەیی دەرگا دەكەنەوە دەبینن كۆمەڵێك شەهید لەبەر دەرگا وەستاون و هەموو بەیەك دەنگ دەڵێن ئێمە زیندوو بووینەوە. ئیتر شار دەشڵەژێ، لێپرسراوەكان سەنگەر دەگرن و بە ڕێگای هەمە جۆر فشار دەخەنە سەر لەشكری شەهیدەكان تاكو دەیان گێڕنەوە ناو گۆڕەكانیان).

#منیش نایشارمەوە دەترسم ڕۆژێك هەمان ڕووداویش لە كوردستان ڕووبدات، شەهیدەكان بە كفنی سوورەوە دەرگای هەموو ماڵە لێپرسراوە حزبی و حكومیەكان بگرن و بڵێن:

-ئێوە…! لەو ڕێبازەی ئێمە لەسەری شەهید بووین لاتان داوە. ئێوە لە خانووە قوڕەكان دوور كەوتونەتەوەو شەڕتان لەسەر دەسەڵات و دەسكەوتە. ئێوە هێندەی خەمی خۆتانە نیو هێندە خەمی میللەت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری و سەروەری یاساتان نیە.

یان بڵێن:
-ئێمە زیندوو بووینەوە. هاتوین لە دەسەڵات و دەسكەوت بەشی خۆمان وەربگرین. ئێوە هەمووتان بەناهەق دەوڵەمەند بوون…ئەی بەشی ئێمەو مناڵەكانمان..؟؟!!!.

باشە ئەگەر شەهیدەكان هاتنەوەو ئەو پرسیارو داواكارییانەیان لە ئێمە كرد، ئێمە وەڵاممان چی بێت..؟!

ـــــــــــــــــــــــــ
+جمیلە بوحیرد:
ساڵی (1935) لە دایك بووە. ساڵی (1954) جەزائیرییەكان دژی داگیركەری فەرەنسا شۆڕشیان كرد. بەیانیان كاتێ قوتابیان ڕیز دەبوون و سروودیان دەوت. لە ژێر فشاری فەرەنسیەكان دەیانوت: (فەرەنسا دایكمانە) بەڵام (جمیلە) بە پێچەوانەی هەموو قوتابیەكان لە ڕیز هاتە دەرەوەو وتی (جەزائیر دایكمانە) بەڕێوەبەری قوتابخانە بانگی كردوو توندترین سزای دا. (جەمیلە) لە ساڵی (1954) ڕاستەوخۆ بەشداری لە خەباتی (بەرەی ڕزگاری نیشتیمانیی جەزائیركرد) بوو بە ئەڵقەی پێوەندی نێوان لێپرسراوی شۆڕش لە شاخ و لێپرسراوی ڕێكخستنە نهێنیەكان لە شار. فەرەنسیەكان بە وردی چاودێرییان كرد تاكو ڕۆژێك تەقەیان لێكردو برینداریان كرد. دواتر حوكمی لە سێدارە دانیان بەسەردا سەپاند. دنیا بۆ پشتیوانی هاتنە سەر خەت و فەرەنسایان ناچاركرد حوكمەكەی بە حوكمی تاهەتایی بگۆڕن. دوای چەندین ساڵ لە زیندان و ئەشكەنجەدان، لە دوای ڕزگار بوونی جەزائیر ئازاد كرا

کوردستان

“لە سلێمانی 30 كەس تووشی نیشانەی قورسی كۆرۆنا بوون”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستی نەخۆشێك ناجێگیرە”.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د. یاد نەقشبەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەشڵێت: “تكایە پابەندبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی ژمارەیەكی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوێنێ‌-ش كوڕێكی گەنجی تەمەن 37 ساڵ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستدا و وەك بەرپرسانی تەندروستی-ش دەڵێن: “دۆۆخەكە مەترسیدارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا لە هەولێر دەستپێدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای هەولێر بڕیاری دا لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبكاتەوە بە بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا.

ئەمڕۆ یەك شەممە بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەستبكرێتەوە بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵی.

پارێزگای هەولێر داوای لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە كرد کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قایمقامیەتی پشدەر دەست دەكات بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی كەمدەرامەتان


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی پشدەر ڕایگەیاند ئەمڕۆ دەستدەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر ئەو كەمدەرامەتانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە.

قایمقامیەتی پشدەر لە ئاگادارییەكدا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە ناویان لە لیسی كەمدەرامەتان تۆماركردووە ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی ئەو وەکیلانە بکەن کە بۆ گەڕەکەکان دانراون، بە مەبەستی وەرگرتنی سەبەتەی خۆراکیەکانیان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.

ڕوونیشیكردەوە كە پێویستە هاوڵاتی لە کاتی سەردان کردنی وەکیلەکان وێنەیەک لە فۆڕمی خۆراک و ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی سەرۆک خێزانی پێ بێت.

شوێنی وەکیلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دانراون:

۱- گەرەکی ھەنارۆك +گەرەکی امام قاسم+بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
جەمال احمد خدر
تەنیشت کارگەی شەکری قەلادزێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۲- بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
امینە دێوانە دێوانە
نزیك مزگەوتی دەشتێویان
ــــــــــــــــــــــــ
۳- بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
ابراھیم علی محموود،
نزیك مزگەوتی گەورەی راپەرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٤- بەشێکی گەرەکی ئاشتی+گەرەکی فەرمانبەران+بەشێکی گەرەکی کارەبا+ گوندی ئاڵان+دێرێ+خرەبەردان+سەیداحمدان
خونچە احمد حسن،
نزیك مزگەوتی شێخ حسێن
ــــــــــــــــــــــــــــــ
٥- بەشێکی گەرەکی ئاشتی+گوندی
+گوندی گرتمەیتەر+گوندی گردەسپیان
عمر عبداللە حسن لە گەرەکی کارەبا
ــــــــــــــــــــــ
٦- گەرەکی شەھیدان +گەرەکی خانەقا+گوندی بێشیر+گوندی بنەوشان+گوندی سندۆڵان+گوندی نورەدین+گوندی شێخ ئاودەلان+بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
عزیز شەریف رەسوڵ.
نزیك مزگەوتی خانەقا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان