ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری تەندروستی ئێران: كاریگەری گەورە و سەرەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەفتەی داهاتوودا دەردەكەوێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی ئێران، ڕایدەگەیەنێت، بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریانداوە ماوەی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بۆ سێ‌ ڕۆژی تر درێژ بكەنەوە.

سەعید نەمەكی وەزیری تەندروستی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، بەمەبەستی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەی داخستنی سەرجەم خوێندنگەكان و ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنیان بۆ سێ ڕۆژی تر لەسەرتاسەری وڵاتدا درێژ كردووەتەوە.

سەعید نەمەكی ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی هەموو ئاماژەكان كاریگەری گەورە و سەرەكی نەخۆشییەكە لەهەفتەی داهاتوودا دەردەكەوێت.

وەزیری تەندروستی ئێران و داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، هاتنە دەرەوەكانیان كەم بكەنەوە و گرنگی زیاتریش بە پاك و خاوێنی خۆیان و دەوروبەرەكەیان بدەن.

ك.ج

جیهان

هه‌موو كه‌سێكی سه‌نگاپۆره‌ 300 دۆلاری ئه‌درێتێ


خەڵك –  لوقمان غه‌فوور

ده‌وڵه‌تی سه‌نگاپۆره‌ پێدانی مووچه‌ی تاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م مانگه‌ زیادده‌كات به‌هۆی داخستنی ته‌واوی شاره‌كانییه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی تووشنه‌بوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس.

هنگ سوی كیت جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپۆره‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ بلۆمبێرگ ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌پرل له‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی ده‌درێت له‌سه‌ر 5ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری سه‌نگاپۆری (3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) به‌مه‌ش ده‌گاته‌ 60 ملیار دۆلاریسه‌نگاپۆری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرۆنا ڤایرۆس كه‌ هاوكاری خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاره‌دایه‌.

حكومه‌تی سەنگاپۆرە بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی كورتهێنانی بودجه‌ ده‌بێت بڕی 4 ملیار دۆلاری سه‌نگاپوری (پاره‌ی یه‌ده‌كی پرۆژه‌كانی وڵاته‌كه‌ و بانك) راده‌كێشێت بۆ هاووڵاتیان.

سه‌نگاپۆره‌ پشت به‌بازرگانی ده‌به‌ستێت بۆیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری دارایی وڵاته‌كه‌ی كه‌ پێده‌چێت به‌ رێژه‌ی 4% تووشی پوكانه‌وه‌ی ئابوری ببێت. به‌ڵام هنگ-ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ فه‌رمانبه‌رن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كاره‌كانیان له‌ كیسچووه‌”.

ئه‌و بریارانه‌ش كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌مانه‌ن:

*300 دۆلاری زیاده‌ بۆ هه‌ر كه‌سێكی سه‌روو ته‌مه‌ن 18 ساڵ.

*بۆ مانگی ئه‌پرلی 2020 پاڵپشی كرێی كۆمپانیاكان ده‌كرێت به‌ 75% تا بتوانن كرێی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانیان دابینبكه‌ن.

*لێخۆشبوون له‌ هه‌موو باجێك بۆ كرێكار و فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی ناو سه‌نگاپۆره‌ بۆ مانگی ئه‌پرل.

سه‌نگاپۆره‌ش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ 1309 كه‌سی تووشی كرۆنا ڤایرۆس بووه‌ و 6 كه‌سیش له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردوون.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ به‌ ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌به‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هێزەكانی ئەمریكا، لە بنكەی سەربازی ژاپۆن، باری لەناكاوی تەندروستیيان ڕاگەیاند 


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی هەڵكشانی لەڕادەبەدەری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا، لەژاپۆن، (كیڤن شنایدەر)، ئەمڕۆ دووشەمە، باری لەناكاوی تەندروستی لە بنكەی سەرەكی هێزەكانیان ڕاگەیاند، كە لەڕۆژهەڵاتی تۆكیۆ جێگیركراون.

“كانتۆ” ئەو ناوچەیەیە، كە هێزەكانی ئەمریكای لە تۆكۆیی ژاپۆن تێدا جێگیرە و لەئێستاشدا، لەتەواوی یەكە سەربازییەكانی ئەمریكادا كە بریتین لەیەكەی پیادە، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، باری لەناكاوی تەندروستی ڕاگەیەنراوە.

ڕاگەیاندنی باری لەناكاو لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا لەژاپۆن لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی ژاپۆنی لەكۆبوونەوەی دوێنێیاندا، بڕیاریاندا، ڕۆژی سێ‌ شەمە، لەلایەن شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بڕیاری باری لەناكاو ڕابگەیەنرێت و لەئەمڕۆشەوە كاركردن بەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێ و لە سبەینێشەوە لە تۆكۆیۆ باری لە ناكاوی تەواوەتی پیادە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوو هاوسەری تووشبوو بە كۆرۆنا، لە ماوەی 6 خولەكدا گیانیان لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

دوو هاوسەری ئەمریكی لەماوەی یەك ڕۆژدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە نێوانی گیانلەدەستدانەكان تەنها 6 خولەك بوو.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، لە ئەمریكا دوو هاوسەر كە 51 ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێكهێنابوو، بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی كوڕەكەیان، باوكی تەمەنی 74 ساڵ و دایكیشی 72 ساڵ بوو تەنها 6 خولەك لەنێوان گیانلەدەستدانەكانیان بوو.
بیكەر كە كوڕی ئەو دوو هاوسەریە بە BBC ڕاگەیاند، دایك و باوكم دوو كەسی زۆر باش بوون بەشێوەیەك كاریگەرییان لەسەر هەموو كەس دانابوو، بەداخەوە لە ماوەیەكی كورتا هەردووكیمان لەدەستدا.
دوای تووشبوونیان بە نەخۆشی كۆرۆنا، دەزگای هەناسەدانیان بۆ دانان، بەڵام دوای ئەوەی كە چارەسەریان قورس بوو، بڕیار درا دەزگای هەناسەدانیان لێبكەنەوە و وەك كوڕەكەیان ئاماژەی بۆ دەكات، خۆیان وتویانە دەیانەوێ بە سروشتی بمرن، بەڵام داوایان لە بەرپرسانی نەخۆشخانەكە كرد كە هەردووكیان لە یەك ژووردا بخەوێنرێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا پلەی یەكەمینی نێو وڵاتانی جیهانی بەدەستهێناوە لە تووشبووانی هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 335 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون نزیكەی 10 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان