ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“لە ئیدلب سازش ناكەین”
لاڤرۆڤ: دەبێت ئۆپۆزسیۆن لە تیرۆريستان جیا بكرێنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین لە سوریا ڕێگری لە شەڕ دژی تیرۆرستیان بكەین و سازشیش بۆ تیرۆرستان ناكەین.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناتوانین لە سوریا ڕێگری لە شەڕ دژی تیرۆرستیان بكەین و سازش بۆ تیرۆرستان ناكەین.

وتیشی”لە ئیدلب دەبێت ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێت كە لەنێوان سەرۆكی ڕوسیا و توركیا كراوە، دەبێت ئۆپۆزسیۆن لە تیرۆستان جیا بكرێنەوە و ناوچەیەكی ئارام دروست بكرێت و هێزەكانی توركیا و سوریا یەكتر تۆپباران نەكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مافی حكومەتی سوریایە لەو ناوچانە تیرۆرستان لەناو ببات.

جەختی لەوەش كردەوە، لەسەر داوای توركیا ئەمڕۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمێر پۆتن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا و باسی ڕووداوەكانی دوێنێی ئیدلب كرا، لە داهاتوودا پەیوەندییەكان لەبارەی كەمكردنەوەی گرژییەكان بەردەوام دەبێت.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان