ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێدانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی بە هاووڵاتیان ڕادەگیرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەی حكومەتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پێدانی سەرجەم بەڵگەنامەكان بە هاووڵاتیان بۆ ماوەی یەك هەفتە.

لیوای مافناس، نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەی حكومەتی فیدڕاڵی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیاریان داوە بە ڕاگرتنی كاری پێدانی بەڵگەنامە فەرمییەكان لەسەرجەم فەرمانگەكان (ڕەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی، كارتی نیشتمانی، كارتی زانیاری، پاسپۆرت، مانەوە) لە سەرجەم فەرمانگەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی وڵات.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕیارەكە لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڕیاری ڕاگەیاندنی پشووە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و كارمەندانە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی قەرەباڵغ بوونی فەرمانگەكان، بەڵام بڕیارەكە حاڵەتە زۆر پێویستەكان و نەخۆشی ناگرێتەوە.

عێراق

سوریا.. والی داعش لە عیراق كوژرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا كوژرانی والی داعش لە عیراق ڕاگەیاند.

دەزگای دژە تیرۆری عیراقی ئاشكرایكرد:”موعتەز نوعمان عەبد نایف جبوری كە بە “حەجی تەیسەر” ناسراوە و پۆستی والی داعشی هەبووە لەعیراق، لە پارێزگای دێرەزوری سوریا كوژراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە:”هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق ماوەیەكی زۆرە بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی ئەو سەركردەیەیی داعشی كردووە، كە تەواوی بەرپرسیارییەتی داعشی لەناو خاكی عیراق لەئەستۆدا بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستى عیراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای لەعیراق ئاشکراکرد.

 

وەزارەتى تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران.

 

ئەوەشی بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدا  شەش تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 41 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

لەماوەى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعیراق تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٨ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە دیالە كەسێك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ئاشكرای دەكات، كە یەكێك لە تووشبووان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

فارس عەزاوی، وتەبێژی تەندروستی دیالە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێك لەتووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و پێشتر تووشبوونی بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو كەسە تەمەنی 47 ساڵە و نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری هەبووە و بەهۆیەوە گورژیلەكانی وەستاون و سییەكانیشی لەكاركەوتوون بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی ڕزگاركردنی گیانی ئەو نەخۆشەدا بوون و خستوویانەتە شوێنی چاودێری چڕ و ئامێری هەناسەدانیان بۆ داناوە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی تەندروستی دیالە داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان