ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لیژنەی فەتوا لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی بڕیاریدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە عیراق، لیژنەی فەتوای عیراق بڕیاریدا نوێژی هەینی ئەمڕۆ ئەنجام نەدرێت.

لیژنەی فەتوای عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن لە ماڵەكانی خۆیان نوێژی هەینی بكەن و نەچنە مزگەوت، بەتایبەت بە ساڵاچوان و منداڵان و ئەوانەی بەرگری لەشیان بێهێزە و ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترە.
ئاشكراشیدەكات، نابێت خاوەن دەرمانخانەكان و كۆگا و خاوەن مۆڵ و بازار و دوكاندارەكان بارودۆخەكە بقۆزنەوە نرخی كەلوپەل و شتومەكەكانیان بەرز بكەنەوە، هاوكاریكردن لەسەر خێر و چاكە لە ڕووی شەرعەوە ئەركە لەسەر موسڵمانان.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەكەن یان گومانیان لەسەرە، ڕێگەپێدراو نییە و حەرامە تێكەڵی خەڵك و شوێنە گشتییەكان ببن و پێویستە سەردانی مزگەوت نەكەن و لە شوێنی تایبەتی نوێژ بكەن تاكو چاك دەبنەوە.

ئاشكراشیكرد، پەكخستنی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لە ڕووی شەرعەوە ڕێگەپێدرا و دروستە ئەمەش بە ئامانجی ڕێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

عێراق

سوریا.. والی داعش لە عیراق كوژرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا كوژرانی والی داعش لە عیراق ڕاگەیاند.

دەزگای دژە تیرۆری عیراقی ئاشكرایكرد:”موعتەز نوعمان عەبد نایف جبوری كە بە “حەجی تەیسەر” ناسراوە و پۆستی والی داعشی هەبووە لەعیراق، لە پارێزگای دێرەزوری سوریا كوژراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە:”هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق ماوەیەكی زۆرە بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی ئەو سەركردەیەیی داعشی كردووە، كە تەواوی بەرپرسیارییەتی داعشی لەناو خاكی عیراق لەئەستۆدا بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستى عیراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای لەعیراق ئاشکراکرد.

 

وەزارەتى تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران.

 

ئەوەشی بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدا  شەش تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 41 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

لەماوەى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعیراق تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٨ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە دیالە كەسێك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ئاشكرای دەكات، كە یەكێك لە تووشبووان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

فارس عەزاوی، وتەبێژی تەندروستی دیالە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێك لەتووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و پێشتر تووشبوونی بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو كەسە تەمەنی 47 ساڵە و نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری هەبووە و بەهۆیەوە گورژیلەكانی وەستاون و سییەكانیشی لەكاركەوتوون بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی ڕزگاركردنی گیانی ئەو نەخۆشەدا بوون و خستوویانەتە شوێنی چاودێری چڕ و ئامێری هەناسەدانیان بۆ داناوە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی تەندروستی دیالە داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان