ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بارزانی و فەیاز و عامری كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عیراقی ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە هەریەك لە فالح فەیاز و هادی عامری لەگەڵ بارزانی كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراقی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”هەریەك لە فالح فەیاز سەرۆكی فراكسیۆنی عەتا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە”.

بەپێی تویتەكەی شابەندەر”داوا لە هەردوو برامان فەیاز و عامری دەكەین، لە چاوپێكەوتنە چاوەڕوانكراوەكەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێداگربن لەسەر نەهێشتنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنەڕێی پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەیی سەربەخۆ و بێخەوش”.

بە وتەی شابەندەر”ئەم حكومەتە ڕاگوزەرییە، كارامە دەبێت و بەدوەر دەبێت لە ڕاسپاردە دەرەكی و ناوخۆییەكان و كۆدەنگییەكی وەهای لەسەر دەبێت كە یەكێتی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی عیراق دەپارێزێت”.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا دانیشتنە نائاساییەكەی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات.

لای خۆیەوە فایەق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، نیسابی دانیشتنەكە بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتە كاتییەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بەهۆی هەڕەشەكانی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە، شكێنرا.

عێراق

كازمی هەڕەشە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و هەڕەشە لەوانە دەكات، كە خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدا دەبەن.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، عیراق هیج ڕێز و شكۆیەكی نیە ئەگەر هاووڵاتیان ڕێزلێگیراو نەبن و شكۆیان نەپارێزرێت، بۆیە دەبێت هاووڵاتی هەست بە ئاسایش و هێمنی بكات، كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئازاڕ و زوڵم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین هاووڵاتی لە مافەكانی بێ بەش بكات و لەهەمان كاتدا ڕێگە بەدەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان نادەین.

كازمی دەشڵێت: “هاووڵاتی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هەیە و ئەوان برا و كەسی نزیكی ئیمەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مێژوو چاودێرە بەسەرمانەوە و گەلی عیراق چاوی لەدەستی ئێمەیە و دەبێت لە ئاستی بەرپرسیارێتیدابین و هەموو چركە ڕۆێك مێژوویەكی پڕ شكۆ بۆ وڵات و گەل تۆمار بكەین ئەگەرنا بوونی ئێمە لە دەسەڵاتدا سوودی چیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم گەورەترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4293 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2571 كەسیش چاكبوونەتەوە و 76 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 295 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4293 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 148 و هەولێر 443 و كەركوك 184 و دهۆك 67 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2571 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 25 و هەولێر 115 و دهۆك 39 و كەركوك 107 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 76 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 5785 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەرێم و بەغداد دەست بەگفتوگۆکان دەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەم زووانە ھەردوو حكومەتی ھەرێم و بەغداد دەست بە گفتوگۆكان دەكەنەوە، چونكە ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: “دەستپێخەرییەكمان كردووە، كە ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عیراق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دەست پێبكەنەوە، چونكە چەند گفتوگۆ دوابكەوێت، زیانی بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت”.

وتیشی: “داوامان كردووە بەپیر داوەكەمان بێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، چاوەڕێش دەكەین بەم زووانە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە، چونكە بەربەستێكی قورس نییە كە نەگەنە رێككەوتن، بۆیە گفتوگۆكان دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێككەوتن”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت: “بەھۆی پشووی پەرلەمان و تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا 1/9 ناتوانین دەست بە كۆبوونەوەكان بكەینەوە، بە تایبەت لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان