ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەهۆی كۆرۆناوەیە
سعودیە عومرەكردن ڕادەگرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆبەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شانشینی عەرەبی سعودیە بەجێگەیاندنی ڕیوڕەسمی عومرەكردن لەوڵاتەكەیدا بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بڕیاردرا بەشێوەیەكی كاتی هاتنەناوەوە بۆ وڵاتەكەی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی عومرە ڕابگرێت، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەدایە كە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێنەبەر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەگەیشتنی بە سعودیە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا هاتنی گەشتیاران بۆ وڵاتی سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە و سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لەمەدینە، بەشێوەیەكی كاتی ڕابگرێت، وێڕای ڕێگرتنی كاتی لە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبۆوەتەوە”.

جیهان

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە توركیا 30 هەزار كەسی تێپەڕاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە توركیا، تۆماركردنی 75 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنن، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە وڵاتەكەدا، بۆ 649 كەس بەرزدەبێتەوە.

فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا ڕایگەیاند، 3184 حالًەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەمشێوەیە كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا بۆ 30.217 كەس بەرزبۆوە.

قۆجە لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی 21.400 پشكنینیان بۆ دۆزینەوەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامداوە”.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا ئەمڕۆ ڕایگەیاندبوو، لەسەر فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزارەتی تەتدروستی بەنیازە بەبێ‌ بەرانبەر كەمامە بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا دابەش بكات كە تەمەنییان لەنێوان20.65 ساڵاندایە”.

بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەرۆكایەتی توركیا لەڕێی بڕیارێكەوە، هاووڵاتیانی وڵاتەكەی پابەندكردبوو بە بەستنی كەمامەی پزیشكی لە شوێنی گردبوونەوەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆرۆنا سەرۆكێكی عەرەبی دەباتە كۆشكی سەرۆكایەتی


خەڵك- بەشی هەواڵ
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،  قەیس سەعید سەرۆكی تونس ناچار دەكات بگەڕێتەوە بۆ كۆشكی قرتاجی سەرۆكایەتی، ئەمەش دوای شەش مانگ لە دەستنیشانكردنی بە سەرۆكی وڵاتەكە كە پێداگربوو لە ماڵە بچوكەكەی خۆی لە شاری منیهلەی خۆرئاوای تونس بمێنێتەوە.

ئیدارەی گشتی ئاسایشی سەرۆكی دەوڵەت و كەسێتییە فەرمی و گرنگەكان لە تونس ڕایگەیاند”لەپێناو بەردەوامبوونی دەوڵەت لەم ڕەوشە تەندروستییە نائاساییەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، و بە ڕەچاوكردنی پێویستی ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار بەبێ‌ دابڕان لە نوسینگەكەی، كارئاسانی بۆ گواستنەوەی سەرۆك كرا لە بارەگای جێنیشتەجێبوونی لە منیهلە بۆ نیشتەجێبوون لە بارەگای فەرمی سەرۆكایەتی لە كۆشكی قرتاج”.

سەعید لە 23ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، پۆستی سەرۆكایەتی تونسی وەرگرت، بەڵام ڕەتیكردبۆوە بچێتە كۆشكی سەرۆكایەتی و پێداگربوو لەسەر ئەوەی لە ماڵە بچوكەكەی خۆی لە شاری منیهلە بمێنێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕۆحانی: كۆرۆنا كاریگەری لەسەر زیاتر لە 3 ملیۆن كرێكار دروست كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند ئەو دۆخەی بە هۆی كۆرۆناوە دروست بووە كاریگەری لەسەر ئیشوكاری 3 ملیۆن و 200 هەزار كەس دروست كردووە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕۆحانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی ئابووری حكومەتەكەی ڕاشیگەیاند، ئەو دۆخەی ئێرانی تێدایە ڕێگەنادات بە پەكخستنی درێژخایەنی كارە ئابوورییەكان، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی بە هۆی سزاكانی ئەمریكاوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

سەرۆكی ئێران داوایكرد ڕێنماییە تەندروستییەكان لە شوێنی كاردا جێبەجێ بكرێت بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا و وتیشی: “ئامۆژگارییەكانی مانەوە لە ماڵە وەك بنەمایەكی سەرەكی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەردەوام دەبن”.

جەختیشیكردەوە لەوەی ئێران توانا و پێداویستی تەندروستی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا 58 هەزار و 226 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان