ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“تائێستا ڤایرۆس كۆرۆنا نەگەیشتووەتە كوردستان و هەولێر”

خەڵك-ئارام سەردار

بەمەبەستی خستنەڕووی ڕاپۆرتەكانی لیژنە جیاوازەكان، ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۰ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگاكە دەستیپێكرد.

عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، بەمەبەستی خستنەڕووی ڕاپۆرتەكانی لیژنە جیاوازەكان كە بریتین لە لیژنەكانی تەندروستی و ناوخۆ و ئەوقاف و شارەوانی.

دەشڵێت”لەم كۆبوونەوەیەدا دەمانەوێت بزانین وەك ئەنجوومەن چیمان پێدەكرێت بۆ هاوكاری حكومەت و هەروەها ئەو هەنگاو و ڕێكارانەی كەوا لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە چیكراوە، ئەوەی ئێمە لە دەسەڵاتماندایە ئەنجامی دەدەین و پێشنیاز دەكەین چی بكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئەو ڤایرۆسە نەگەیشتووەتە كوردستان و هەولێر.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان