ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فازل میرانی: عەلاوی بە بەرگێكی سیاسییەوە كودەتا دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە مەرج و داواكاری كورد دەكات بۆ بەشداری كردن لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراقی و بژاردەكانی بەردەم كورد، هەروەها دەشڵێت ئەم بۆچونانە بۆچونی كوردستانیە كە لەكۆبونەوەی هەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەسەرۆكایەتی هەرێم خستمانەڕوو.

میرانی لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند” من وەك پارتیەك قسە ناكەم بەڵكو وەكو كوردستانیەك قسە دەكەم. عەلاوی وا دەزانێت لە مەریخەوە هاتووە، نازانێت ” ئەصلەن ” عێراق وڵاتێكە لەساڵی 1958 وە لەسەر سێ كوچكەكەی سونە و شیعە و كورد دروست بووە كە عبدالكریم قاسم هاتووە سەر حوكم، محەمەد نەجیب ڕوبەیعی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی ، سونی بووە، محەمەد مەهدی كوبە شیعە بوو، خالید بن نەقشەبەندی كورد بووە. ئەم هەموو حیزبانە خەباتیان كردووە بەتایبەتی ئێمەی كورد شۆڕشمان كردووە، دنیایەك ” شەهیدمان ” داوە، ئەكرێ ئەمڕۆ حەقی ئەوەمان نەبێ وەكو كیانێكی فیدڕاڵی ‌ كاندیدی خۆمان دابنێین كە نوێنەرایەتیمان بكات لە عێراق؟!” لەبەر ئەوە ئەمە ڕەتكراوەیە لای نەك هەر ئێمە بەڵكو لای تەواوی هێزەكانی عێراق لە شێوازی مامەڵەی عەلاوی ڕازی نیین، هەندێكیان بێ دەنگن، هەندێكیان قسە دەكەن، هەندێكیان لەوانەیە ڕازی بن. بەڵام لەڕاستیدا،ئەو ئەگەر ئەمەمان بۆ قبوڵ نەكات لەبەرامبەریشدا ئێمەش ئەومان(عەلاوی)” قبوڵ نی یه.”

سەبارەت بەوەی ئەگەر كورد بەشداری حكومەتی عیراقی نەكات چی دەكات؟ فازڵ میرانی دەڵێت” زۆر شت دەتوانین بكەین ، ئەوە نەبێت كە كورد بێ دەسەڵات بێت هەتا ئێستا چوار كودەتای سەربازی لەعیراقدا كراوە ،ئەمەی عەلاوی دەیكات كودەتای پێنجەمە، بەڵام بەرگێكی سیاسی لەبەر كردووە. لەبەر ئەوە هەموو پێكهاتەكانی عێراق بە كورد و عەرەب و توركمان و ئەرمەنەوە چیتر ڕازی نیین حوكمێكی شمولی جا قەومی بێ یان تائیفی بێ هەرچیەك بێت قبوڵ بكرێت، گەلی عێراق چیتر ناچێتەبەر حوكمێكی شمولی ئەمەمان قبوڵ نیە.

میرانی ئاماژەی بەوەكرد” لە بڕیاری دەركردنی هێزەبینایەكان و هێزەكانی ئەمریكا تەنها دەنگی شیعە بوو، كوردو سوننەو پێكهاتەكانی تر بەشدار نەبوون بەڵام ئەوەتا بڕیارەكە جێ بەجێ نەكرا حكومەتی بەتەنها شیعەش هەروای لێدێت.”

هەروەها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كورد دەتوانێت چی بكات ئەگەر بەشداری حكومەتی نوێی عیراقی نەكرد بژاردەكانی بەردەمی چی-ن؟ فازڵ میرانی دەڵێت” دەتوانین لەم حكومەتە بەشدار نەبین، بەڵام ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێش وەختەی لێ دەكەین، ڕوبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و ئەوانەی خۆپیشاندانیان كوشتووە بیگرن و بیدەن بەدادگا، “دنیایەیەك”‌ بەڵێنی لەسەرخۆی داناوە، لەلایەكی ترەوە مومكین نیە لەم وڵاتە حوكمی یەك قەومی یەك تایفی بەڕێوە بچێت لەعیراق.كورد میللەتی دووەمە لە عێراقدا، ئێمە فیدڕاڵییەكی دەستوریمان هەیە، هەروەها سوننە پێكهاتەیەكی سەرەكی یە، توركمان و ئاشوری پێكهێنەرێكن ناكرێ حوكمەت سەركەوتوو بێت، بەڕێوەبچێت بەبێ ئەم پێكهاتانە.” ‌

کوردستان

پەیمانگای تەكنیكی كەلار و تەندروستی گەرمیان VTM بەرهەم دەهێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپڕۆژەیەكی هاوبەشدا تەندروستی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەربە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ماددەی VTM كە بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار دەهێنرێت، بەرهەم دەهێنن.

ئەیاد محەمەد عەلی پسپۆڕی بایۆتەكنەلۆژی لە لەندەن بە ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاندووە: پڕۆژەكە بەهاوبەشی تەندروستی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی سەر بەزانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ئەنجامی دەدەن.

ئەو پسپۆڕەی بایۆتەكنەلۆژی ئاماژەی بەوەشداوە: پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی ماددەی VTM كە بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت و نمونەی پشكنینەكانی تێدا هەڵدەگیرێت.

ئەیاد محەمەد عەلی ڕوونیشیكردووەتەوە: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 800 یەك سی سی ماددەكەمان دروست كردووە و هەوڵەكانمان بەردەوامن، نەك تەنها گەرمیان بەڵكو بۆ تەواوی ناوچەكانی كوردستان بەرهەم بهێنین.

جەختیشیكردووەتەوە: خۆشبەختانە لەئێستاشدا دەزگای مرۆیی مام هاوكارێكی باشی پڕۆژەكەمانە و ئامادەیی خۆیان بۆ ئامادەكردنی ماددەكانی دروستكردنی ڤی تی ئێم دەربڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 12 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكران كە نۆ ئافرەت و سێ پیاون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەركەوتووی توشبووی پێشوون. هەروەها، پێنج لە شارۆچكەی چەمچەماڵ بەركەوتەی تووشبووی پێشوون، هەروەك، یەك تووشبوو لە سیتەك بەركەوتەی تووشبووی پێشووە و تووشبوویەكیش لە شارۆچكەی سەید سادق كە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكران كە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەركەوتووی توشبووی پێشوون.
پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك لە سیتەك بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك لە قەزای سیدسادق كە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی
1 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ بڕیاریدا كە بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت و دەستكاری نەكردنیەتی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/1 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێك دەربارەی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا و هەوڵەكانی ڕێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكان لە هەرێمی كوردستان لە لایەن وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەشكرا.

سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە كە سەرەڕای كەمبوونەوەی ڕێژەیەكی زۆری داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەت هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی كەمترین زیان بە هاووڵاتییان بگات. وتیشی كاری ئێستای حكومەتی هەرێم پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و دابینكردنی خۆراك و دەرمان و مووچەیە.

سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەشدا، هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات و گرنگیدان بە سەرجەم كەرتەكانی ئابووری بەتایبەتی كشتوكاڵ، بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە. بۆیە ئێستاش زیاتر جەخت لە گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ دەكەینەوە و لەمبارەیەوە پشتیوانیی لە هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكەین.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ بڕیاریدا كە بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت و دەستكاری نەكردنیەتی، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن بە گەنجینەی حكومەت بۆ ئەوەی بە سەر خەڵكانی كەمدەرامەت دابەش بكرێت.

لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 خرایە ڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كردەوە بە ئاڕاستەی زامنكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆری شایستە و لە دوای گفتوگۆ بە كۆی دەنگ پڕۆژەی پەیڕەوەكە پەسەند كرا بە چەند گۆڕانكارییەكەوە.

سەرۆكی حكومەت لیژنەیەكی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپارد بۆ ئەوەی میكانیزمی یاسایی بدۆزنەوە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانیی لە سەر شانی خەڵكی كاسبكار وكرێچی كە بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانیان بەركەوتووە.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشیدا، پێشنیاری وەزیری دارایی وئابووری و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكات كە خەرجی بەكاربردنی وەزارەتەكان و دامەزراوەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەمبكرێتەوە و ئەولەویەت بدرێت بە دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزارییە گشتیە بنەڕەتییەكان و بڕیاریشدرا ھەرچی زووە یاسای چاكسازیی بۆ كەمكردنەوەی خەرجی ناپێویست بخرێتە بواری جێبەجێكردن تا ئەنجامەكەی بخرێتەوە خزمەتی مووچەخۆرانی شایستە.

لە بڕگەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا هەردوو بەڕێزان وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی پلانی تەواوكاری خوێندنی ساڵی خوێندنی 2019 ـ 2020 یان خستەڕوو سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن و خشتەی تاقیكردنەوەكان. ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە كە نابێت خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان بەفیڕۆبچێت و ڕەزامەندیدا لەسەر پێشنیاری فەراهەمكردنی خوێندن و فێربوون بەشێوازیی پاڵپشتیكار لە ڕێگای پڕۆژەی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران و بەردەوام بوونی پیادەكردنی شێوازی ئۆنلاین یان ئەلكترۆنی لە ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی وەك شێوازی پاڵپشتیكار تا سەرجەم پێداویستی تەكنیكی وكارگێڕیی و قانونییەكانی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

دواتر وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێكی پوختی لەسەر بارودۆخی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرێم خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە پزیشك وپەرستار و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و و كارمەندانی شارەوانی و گشت یەكە ئیدارییەكانی هەرێم ، بڕیاریدا كە وەزارەتی تەندروستی پێداویستییەكان لە دەرمان و ئامێر و پێداویستیە پزیشكییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارەكان و سەرۆكی ئیدارە سەربەخۆكان ئامادە بكات بۆ ڕووبەڕروبونەوەی قۆناغی ئێستا و پێشبینیكراویش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان