بەهۆی کارکردن لە تۆڕی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای کۆمەڵێک گەڕەکی شاری هەولێر دەپچڕێت، دوای کاتژمێر 5ـی ئێوارە کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرۆژەی رووناکی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە دانانی پێوەری زیرەک و کارەکانی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای کۆمەڵێک گەڕەکی شاری هەولێر دەپچڕێت، دوای کاتژمێر 5ـی ئێوارە کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە گەڕەکەکان بریتین لە (کورانی ئەلبان، رزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتیمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، رووناکی، مەنتکاوە).
