دیموكراتەكان بردیانەوە و هەڕەشە لە ترەمپ دەكەن

 

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كۆتایی هات لە بەرژەوەندی دیموكراتەكا، كە كۆمارییەكان بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ تووشی گەورەترین شكست بوون، هەر بۆیە سەركردەكانی دیموكراتەكان پەیامی كۆتایی هاتنی جەنگ و دادگایی كردنی سەرۆكی وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنن.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریكا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، دیموكراتەكان: ۲۲٨ كورسی و كۆمارییەكان: ۱۳۹ كورسیان بەدەستهێنا.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دان بە شكستیان لە هەڵبژاردن دەنێت و هۆكارەكەی بۆ بوونی شەڕ دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: شەڕی ئێران و پەیوەندی واشنتۆن بە ئیسرائیل و هەڵاوسان و تێچووی ژیان هۆكاری دۆڕاندنمان بوو لە هەڵبژاردنەكان.

لای خۆشیەوە، باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لە دیموكراتەكان دەڵێت: له هەڵبژاردن سەرکەوتین و دەبێت ڕێگری لەسیاسەتی ترەمپ بکەین.

وتیشی، “لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا سەركەوتنی باشمان بەدەستهێنا، دەبێت لەم 2 ساڵەشدا ڕێگری زیاتر لە سیاسەتەكانی ترەمپ بكەین.

هاوكات، چاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند، هەركات ترەمپ سەرپێچی ئیرادەی گەلی ئەمریکا یان یاسا بكات، ئێمە لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکەین و دەیبەینە دادگا، بە تۆڕێکی ئاڵۆزی كۆتوبەندی یاسایی گەمارۆی دەدەین.

وتیشی، ئەو رۆژانە رۆیشتن کە ئەنجوومەنی پیران ملکەچی ترەمپ بوو، بە فەرمانی ئەو دەجوڵایەوە.

چاك شۆمەر، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی وت، “ئێمە کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئێران دەهێنین، هەندێك لە کۆمارییەکان پێشتر بەشدارییان لە هەوڵەکانماندا کردووە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە، باوكانی دامەزرێنەر وایان كردووە، دەسەڵاتی بودجە و تەرخانی دارایی، یەكێك لە ئامرازەكانی راگرتنی سەرۆك بێت، كاتێك جەنگ هەڵدەگیرسێنێت بەبێ‌ رەزامەندی گەلی ئەمریكا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە