پارەی مووچە گەیشت

وەزارەتی دارایی هاتنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ئابووری.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، دوانیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٨٣٤،٩٢٠،٠٠٠،٠٠٠ ) هەشت سەدو سی و چوار ملیارو نۆسەدو بیست ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە، هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.
هەروەها بڕی ( ٤،٤٧٦،٥٤٠،٠٠٠ ) چوار ملیارو چوار سەدو حەفتاو شەش ملیۆن و پێنج سەدو چل هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
تێبینی؛
١- لەبەرئەوەی کاتی داخڵ بوونی پارە بۆ سەر هەژماری وەزارەتمان کەوتە کۆتایی دەوامی فەڕمی، بەو هۆیەوە تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لە کاتی دەوامی فەرمی.
٢- هەر ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بڵاودەکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ڕێکارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ سەر هەژماری بانکی مووچەخۆران پێویستی بە ڕێکاری تەکنیکییە لە بانکی ناوەندی عێراق بە سیستەمی ( ACH ) و جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارەش پێویستی بە ماوەی ڕۆژێکی تەواو هەیە ، ئەوەش وادەکات تەواو کردنی ڕێکارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ سەر هەژماری مووچە خۆران بکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە، چونکە ڕۆژی هەینی و شەممە پشووی فەرمییە لە بانکی ناوەندی عێراق و ناتوانرێت لەکاتی پشودا ئەو ڕێکارانە ئەنجام بدرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە