ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی فراکسیۆنەکانی پارتی، سۆسیالیست و پێکهاتەکان، بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، نەوەی نوێ، هەڵوێست، پەرلەمانی کوردستان کاراکرایەوە و دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
هەریەکە لە ڤالا فەرید، بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، ڕامی نووری، بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران.
هاوکات بەرەی بایکۆت، هەریەکە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەوەی نوێ، رەوتی هەڵوێست، گۆڕان، پێکهاتەکانی سلێمانی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و بەشداری پڕۆسەکە نەبوون.
