بەشە ئاردی نوێ دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، بەشەئاردی حەوتەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و گەنمەكەش خۆماڵییە و بەرهەمی هەرێمی كوردستانە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند: “لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە فەرمانی دابەشکردنی بەشەئاردی حەوتەمی ئەمساڵمان بۆ هات و دەست بە ناردنی گەنم بۆ ئاشەكان كراوە”.

باسی لەوەشکرد، لە ئاشەكان لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە هەویرەكە نانی لێ دروست دەكرێت و پاشان كە لە تاقیكردنەوە دەرچوو، ئاردەكە دەنێردرێت بۆ بریكارەكان و دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

بە وتەی بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، گەنمەكە بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە”، لەبەشەخۆراكی مانگانەدا بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئارد دەدرێت.

نەوزاد شێخ كامل جەختی كردەوە، لەپاڵ دابەشكردنی بەشەئاردی تازە، رێكارەكانی دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمیش كە لە شەش مادەی خۆراكی پێكهاتووە، دەستی پێكردووە و ئەویش دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە