وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بە دروشم بەدی نایەت، بەڵکو بە دابینکردنی ماف و پاراستنی شکۆی مرۆڤەکان دروست دەبێت و دەشڵێت: كوێستان محەمەد داواكارییەكی ئاڕاستەی عەلی زەیدی كردووە زیادكردنی مووچە و بڕینەوەی مووچە بۆ خەڵكی دیكە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكە، لەهەوڵە بەردەوامەکانی بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی ماف و شایستەداراییەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران (چاودێری خێزان) کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٠٢٦/١١/٢ داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ تۆڕی چاودێری خێزان و کەمئەندامان لە هەرێمی کوردستان، لە بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٧دا.
دەشڵێت: ئەم داواکارییە پشت بە ماددەکانی ١٤، ٣٠ و ٣٢ی دەستووری عێراق دەبەستێت، بەڵام بەداخەوە هێشتا بەشێکی زۆری ئەم مافە دەستوورییانەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراون.
لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە مووچەی سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگیراوە و لە ٢٠١٣ـەوە تۆمارکردنی نوێ بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕاگیراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار خێزانی هەژار و ٣٠ هەزار کەمئەندام چاوەڕوانی وەرگرتنی مافەکانی خۆیانن، لەگەڵ ئەوەی مووچەی کەمئەندامان لە هەرێم تەنها ١٥٠ هەزار دینارە.
لە نامەکەی وەزیری کاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، چەند داواکارییەكی سەرەکی خراونەتە ڕوو؛
١. تەرخانکردنی ٤٦٧ ملیار دینار بۆ بودجەی ساڵانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان.
٢. بەرزکردنەوەی مووچەی کەمئەندامان بۆ ٢٥٠ هەزار دینار، وەکو پارێزگاکانی ترسی عێراق.
٣. دەستپێکردنەوەی تۆماری نوێ بۆ ئەو کەمئەندامانەی لە ساڵی ٢٠١٣ و ساڵانی دواترەوە لە چاوەڕوانیدان.
٤- تۆمارکردنی ١٠٠ سەد هەزار خێزانی هەژار.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەمە داواکارییەکی ئیمتیازخوازی نییە، بەڵکو داواکارییەکی دادپەروەرانەیە بۆ یەکسانی، ماف و ژیانێکی شایستە، چونکە هەژاری و کەمئەندامی نابێت ببنە هۆی بێ بەشبوونی هاووڵاتییان لە مافە دەستوورییەکانیان. ئێستا پێویستە ئەم داواکارییە ببێتە بڕیارو کردار، نەك تەنها بەڵێن و قسەی زارەکی.
