بەپێی بەڵگەنامەکانی عوسمانییەکان، لە ساڵانی 1888دا گڕکان لە گوندەکانی جێشانە و وێڵەدەری سلێمانی و خورماڵ کە ئەو کات گوند بووە، تەقیوە.
زانیارییەکان لە بەڵگەنەمایەکدا هاتووە کە لە ویلایەتی موسڵەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عوسمانی لە ئیستانبوڵ ناردوویەتی و باس لەوە دەکات کە ڕۆژی 23ی مانگی ئابی 1888 لە سنووری گوندەکانی جێشانە و وێڵەدەری سلێمانی ئاگرێک دەرچووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی بەڵگەنامەکە کە کامەران کوردەوار شارەزای بەڵگەنامە عوسمانییەکان بڵاویکردووەتەوە، لە خورماڵی سەر بە هەڵەبجە کە ئەوکاتە شارۆچکە بووە و بە گوڵعەنبەر ناودەبرا، ڕووداوێکی هاوشێوە ڕوویدا، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە.
