کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورە تریشقە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەریەکەی زیاد دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەلە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە هەندێ کاتدا، سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمان لە نێوان پەلە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان لە دوای نیوەڕۆوە، پێشبینی نمە باران هەیە لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سلێمانی و باشووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی.
دەشڵێت: ئەگەری زیاد بوونی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە هەیە بۆ سەر ئەو ناوچانەی باسمان کرد لە دوای نیوەڕۆ لە کاتی زیادبوونی شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندو هەورە تریشقە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
