هەورەبروسکە و تەرزە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبروسکە و تەرزە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، شەپۆلێکی ناسەقامگیر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە چەند ناوچەیەکیشدا تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەو تا کاتی بەرەبەیان، شەپۆلەکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم، سنووری پارێزگای هەولێر، مووسڵ، کەرکوک، سۆران و زاخۆ دەستپێدەکات، لەو ناوچانەدا ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکەی بەهێز و بارانی مامناوەند هەیە کە لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بەدواوە، کاریگەریی شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و بارانبارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینی ئەو کەشناسە، شەپۆلی بارانبارین، هەورەبروسکە و تەرزە ناوچەکانی” دهۆک و زاخۆ – موسڵ- هەولێر و دەوروبەری، کەندیناوە، گوێڕ، شەمامک و سەرگەران – کەرکوک و دەوروبەری- پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، کۆیە و دەوروبەری.

هاوکات جۆری بارانبارینەکە بەپێی تۆبۆگرافیای ناوچەکان دەگۆڕێت و لە کاتی چالاکبوونی هەورەبروسکەدا خێرایی با ڕوو لە زیادبوون دەکات. هەروەها پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٣ بۆ ٤ پلەی سیلیزی بەبەراورد بە ئەمڕۆ دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە