ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە ئەفریقا بەردەوامە و هەزاران قوربانیی لێکەوتووەتەوە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداری دەدات لە بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە جۆری (Bundibugyo) لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و تەشەنەسەندنی بۆ چەند وڵاتێکی دیکەی کیشوەری ئەفریقا.
بەپێی کۆتا داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ٩,٧٠٤ حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە، و تا ئێستا ٤,٦٨٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوەکە ئاشکراشی کردووە کە لە هەردوو وڵاتی کینیا و نیجیریاش حاڵەتی تووشبوون بە فایرۆسەکە تۆمار کراوە. لەبەرامبەر ئەم مەترسییەدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لەسەر پێویستیی توندکردنەوەی چاودێریی تەندروستی و پشکنینی ورد لە دەروازە سنوورییەکاندا دەکاتەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەکە.
