شارەزایەكی كەشناسی باس لە هاتنی شەپۆلێكی سەرما بۆ ناوچەكانی هەرێم دەكات و دەشڵێت: شەوان زیاتر هەست بە سەرما دەكرێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەر بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، قۆناغێکی تری دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات.
وتیشی، “پلەکانی گەرما (٤ – ٥) پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەشەواندا کەشێکی سارد دروست دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان و لەدرەنگانی شەو بۆ کاتی بەرەبەیان زیاتر هەست بە سەرما دەکرێت بەروارد لەگەڵ ناوچە دەشتاییەکان هەرێم.
