لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی 100 تەختی بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بنیات دەنرێت

 

بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر، لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت و پێشکەوتوو بە توانای 100 تەختەی خەواندن بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا لە شاری هەولێر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: ” ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، زەوی گونجاو بۆ پڕۆژەکە دابین کراوە، و لە ئێستاشدا کارەکان بۆ ئامادەکردنی دیزاینی کۆتایی نەخۆشخانەکە بەردەوامن.

گوتیشی:” لەم چوارچێوەیەدا، تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بەم پڕۆژە مرۆیی و تەندروستییە دەکرێت، چ لە ڕووی دابینکردنی زەوی و چ لە ڕووی گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، بەمەبەستی سووککردنی ئازاری نەخۆشانی تالاسیمیا و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی پێیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە