ئێران هەڕەشە لە ژێرخانی زیرەکیی دەستکردی ناوچەکە دەکات

بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئێران ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی ژێرخانی زیرەکیی دەستکردی لە ناوچەکەدا خستووەتە ناو لیستی ئامانجەکانییەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەڕەشەیە وەک كاردانەوەیەک دێت بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا یان ئیسرائیل بۆ سەر تاران.

بەرپرسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە؛ په‌لاماردانی ئەم ژێرخانە دەرئەنجامێکی گەورەی دەبێت کە سنووری قەیرانی وزە و گەرووی هورمز تێپەڕێنێت.

هەروەها هۆشداریی دا کە لە کاتی سەرهەڵدانەوەی ململانێکاندا، دۆخەکە بۆ "جەنگی سەرسوڕهێنەر" و درێژخایەن دەگۆڕێت و ئێران پابەندی هیچ ڕەفتارێکی پێشبینیکراو نابێت.

لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، پێشتر بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ دژی ئێران ئامادە دەکەن، کە ئەگەر هەیە لە ماوەی ٩٦ کاتژمێردا دوای وەرگرتنی فەرمان لە سەرۆکی ئەمریکا دەست پێبکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە