شەپۆلی نوێی بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات، بۆ سبەینێ هەینی بارانبارین بەهێزتر دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوایی نیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری هەرێم و پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بەشێکی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوربەری ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە، لەشەودا کاریگەری بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

لە بارەی کەشوهەوا سبەینێ هەینی، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکاتەوە و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری بارانبارین کەمتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە