پێشبینیی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبروسکە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت.
بەپێی دواین پێشبینییەکانی زەکەریا کانی پاشایی ، لە درەنگانی ئەمشەوەوە تاوەکو بەرەبەیان و پێشنیوەڕۆی بەیانی، ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکەی بەردەوام لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
بەپێی ئاماژەکان، لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئاسمانی ناوچەکە بە تەواوی هەوری دەبێت و لە شەوی هەمان ڕۆژدا قۆناغێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکاتەوە.
شەپۆلەکە لە ڕۆژی ٣٠ی مانگدا بەهێزتر دەبێت و ئاستی بارانبارینەکە بەخوڕ و مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت لە تەواوی سنووری کوردستاندا، کە ئەم کاریگەرییە تاوەکو ٣١ی مانگ (کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم) بەردەوامیی دەبێت.
هاوکات لە درەنگانی شەوی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ (١/١١/٢٠٢٦)، قۆناغی سێیەمی ئەم گۆڕانکارییە کەشوهەواییە دەست پێدەکاتەوە، کە ڕێژەیەکی باش لە بارانی بەهێز و هەورەتریشقەی توندی لەگەڵدا دەبێت و کەشوهەوای ناوچەکە بەرەو تەڕپۆشیی زیاتر دەبات.
