چیڕۆکی پرۆستات چییە؟

خەیاڵ بکە بۆرییەکی ئاو لە ماڵەکەتدا هەیە، لە جیاتی ئەوەی ئاوەکە بە ئاسانی بێتە خوارەوە، دەبینیت زۆر بە لاوازی دێت و کاتێکی زۆری پێدەچێت تا دادەبەزێت

​ئەی ئەگەر پێت بڵێم کێشەکە نە لە خودی ئاوەکەیە و نە لە خودی بۆڕییەکەشە، بەڵکوو لەو پەستانەدایە کە لە دەرەوە خراوەتە سەر بۆڕییەکە؟


​لێرەوە لە بیرۆکەی دەرمانێکی گرنگ تێدەگەیت بە ناوی تامسولۆسین (Tamsulosin)

​یەکەم: چیڕۆکی پرۆستات چییە؟
​پرۆستات ڕژێنێکە لە پیاواندا هەیە، ڕێک دەکەوێتە ژێر میزەڵدان، و بۆڕی میز بە ناویدا تێدەپەڕێت
​لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، لەوانەیە گەورەبوون و هەڵئاوسانی (نا شێرپەنجەیی ) لە پرۆستاتدا ڕووبدات، کە پێی دەوترێت: Benign Prostatic Hyperplasia (BPH)

​ئەمەش لەوانەیە پەستان بخاتە سەر بۆڕی میز و ئەو بۆشایییە تەسک بکاتەوە کە میزەکەی پێدا تێدەپەڕێت، لە ئەنجامدا نەخۆشەکە هەست بە چەند نیشانەیەک دەکات وەک:
​لاوازیی تەوژمی میزکردن
گرانی و زەحمەت لە دەستپێکردنی میزکردندا
زوو زوو چوون بۆ سەرئاو، بەتایبەت لە شەواندا

پچڕپچڕبوونی میز یان زۆرخایاندنی ئەو کاتەی پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی تەواو بێت لە میزکردن

​دووەم: تامسولۆسین چی دەکات؟
​لێرەدا ڕۆڵی تامسولۆسین (Tamsulosin) دێتە کایەوە بە شێوازێکی سادە، وەرگرەکانی (ئەلفا-١) بلۆک دەکات، بەتایبەتی ئەو وەرگرانەی لە ماسوولکەکانی پرۆستات و ملی میزەڵداندا هەن

​باشە ئەنجامەکەی چی دەبێت؟

​ئەم ماسوولکانە کاتێک گرژ دەبن، بەشدار دەبن لە دروستکردنی بەرگری و پەستان لە بەرامبەر تێپەڕبوونی میز

تامسولۆسین یارمەتی خاوبوونەوەیان دەدات، بەمەش بەرگرییەکە کەم دەبێتەوە و میز دەتوانێت زۆر بە ئاسانی تێپەڕێت

​واتە دەتوانێت یارمەتی نەخۆش بدات لە:

باشترکردنی گوڕی میز
کەمکردنەوەی زەحمەتی لە دەستپێکردنی میزکردندا

هێورکردنەوەی هەندێک لە نیشانە بێزارکەرەکانی میزکردن

​بەڵام ئاگاداری گرنگترین خاڵ بە
​تامسولۆسین قەبارەی خودی پرۆستات بچووک ناکاتەوە، بەڵکوو کاری سەرەکی بریتییە لە خاوکردنەوەی ماسوولکە لووسەکان و کەمکردنەوەی بەرگری لە بەردەم میزدا

​ئایا دەرمانەکە لە یەکەم ژەمەوە (یەکەم دۆزەوە) کار دەکات؟
​تامسولۆسین لەوانەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەست بکات بە باشترکردنی نیشانەکان، هەندێک نەخۆشیش لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا هەست بە باشتربوونێکی ڕوونتر دەکەن

چوارەم: گرنگترین کاریگەرییە لاوەکییەکان چیین؟

​گێژبوون (سەرسووڕان)، بەتایبەت لە کاتی کتوپڕ هەستانەوەدا

دابەزینی پەستانی خوێن لە هەندێک نەخۆشدا، و هەندێک جار هەستکردن بەوەی خەریکە لە هۆش خۆی دەچێت

تێکچوون لە فڕێدانی تۆودا (Ejaculation)، وەک کەمبوونەوەی شلەی تۆو یان نەهاتنە دەرەوەی بە شێوازی ئاسایی

دکتۆر نەبەز صديق رحيم سیوەیلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە