پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان دەڵێت، ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڤایرۆسییە و هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا تووشی منداڵان و گەوران دەبێت.
دکتۆر بیلال عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان ڕایگەیاند، ئێستا ژمارەیەک نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا هەن و تووشی پەتایەکی ڤاترۆسی بوون.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڤایرۆسییە و هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا تووشی منداڵان و گەوران دەبێت.
بیلال عەبدوڵا داواشی لە دایکان و باوکان کرد منداڵەکانیان بپارێزن و دووربکەونەوە لە تێکەڵبوون و رێگە نەدەن هیچ کەسێک منداڵەکانیان ماچ بکات.
ماوەی 15 رۆژە پەتایەکی وەرزی هەرێمی کوردستان بە گشتی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک منداڵ هەڵگری ڤایرۆسەکەن ونەخۆشکەوتوون و بەشێکیان لەژێر چاودێریدان.
