دارایی هەرێم: لە 12 ساڵدا عێراق تەنها 4.2٪ی بودجەی گشتی بۆ هەرێم ناردووە

وەزارەتی دارایی هەرێم: لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ تەنها ٤.٢٪ی بودجەی گشتی بۆ هەرێم ناردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئامار و داتای فەرمیی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا (٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لەلایەن بەغداوە تەنها ٤.٢٪ی بودجەی گشتی بووە، لە کاتێکدا پشکی یاسایی هەرێم ١٧٪ و دواتر ١٢.٦٧٪ بووە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ لەو ماوەیەدا نزیکەی ٤١ ترلیۆن و ٤٢ ملیار دیناری بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ناردووە، لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار کە بۆ تەمویلکردن بەکارهاتووە.

بەپێی بڵاوکراوەکە داتاکان بەم شێوەیەن:
لە ١٢ ساڵی ڕابردوو ( ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) ، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتی عێراق دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دەکاتە تەنها ڕێژەی ٤.,٢٪ ی بوودجەی گشتی عێراق لە جیاتی ڕێژەی ١٧٪ و ڕێژەی,١٢,٦٧٪ تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان.
بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا ، دەکاتە تەنها ٤١ چل و یەک ترلیۆن و ٤٢ ملیار دینار بوو لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار کە بەکارهاتووە بۆ تەمویل کردنی نزیکەی ٤٦ مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە کۆی ١٤٤ مووچە لەو ماوەیەدا .
جگە لەوە ماوەی ساڵانی؛ ٢٠١٤ ، ٢٠٢٠ ، ٢٠٢٢ حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو قەرز هەژمار کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی بوودجەی گشتی بیبڕێتەوە.
سەرەڕای داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی کە بڵاویکردووەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ و بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێم، پشکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ڕێژەی ١٤,١٤٪ی بوودجەی گشتی عێراق.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە