دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە كەركوك دەستی پێكرد و نیو بەرمیل بە 15 هەزار دەدرێتە هەر خێزانێك.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك، دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەكات، كە هەر خێزانێك بڕی 100 لیتر نەوتی بەرامبەر 15 هەزار دینار پێ دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوانەی کۆبۆنی نەوتیان هەیە دەتوانن لە ئەمڕۆوە خۆیان لە ئاپی (سوپەر کی) تایبەت بە دابەشکردنی نەوت تۆمار بکەن.
هاوكات، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق دەستپێكردنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند و دەڵێت: بڕی 100 لیتر دەدرێت بە هەر خێزانێك بە كارتی ئەلیكترۆنی و هەر لیتری بە 150 دینارە.

