زۆر جار دەبینین کاتێک کەسێک تووشی هەڵامەت، حەساسییەتی وەرزی، یان ئازار دەبێت، بە بێ پرسی پزیشک و تەنها لەسەر قسەی دەوروبەر پەنا دەباتە بەر دەرزییەک کە لەناو خەڵکدا بە “دەرزی سێ مانگی” (Betacorte AMP) ناسراوە.
بەڵام ئایا دەزانن ئەم دەرزییە چەندە مەترسیدارە؟
ئەم دەرزییە چییە؟
ئەم دەرزییە پێکدێت لە ماددەی **Betamethasone**، کە یەکێکە لە دەرمانە کۆرتتیزۆنییە بەهێزەکان. ناونانی بە “دەرزیی سێ مانگی” هەڵەیەکی باوە و تەنها نیشانەکان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەپۆشێت، نەک چارەسەر.
زیانە مەترسیدارەکانی بەکارهێنانی هەڕەمەکی:
لاوازکردنی سیستەمی بەرگری: جەستە بەرامبەر بە ڤایرۆس و بەکتریا بێ پارێز دەكات و کاتی چاکبوونەوە درێژ دەکاتەوە.
بەرزکردنەوەی شەکر و پەستانی خوێن: مەترسییەکی گەورەیە بۆ تووشبووانی نەخۆشییەکانی شەکرە و پەستان.
ئاوسانی جەستە و دەموچاو (Moon face): بەهۆی ڕاگرتنی ئاو و خوێ لە جەستەدا.
پەککەوتنی ڕژێنەکان: وا لە ڕژێنەکانی سەر گورچیلە دەکات دەردانی هۆرمۆنی سروشتی خۆیان ڕابگرن.
پووکانەوەی ئێسک: بەکارهێنانی دووبارە دەبێتە هۆی ناسکبوون و شکانەوەی ئێسکەکان.
برینی گەدە: مەترسیی خوێنبوون و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات.
پەیامی کۆتایی:
تەندروستیی خۆت بە دەست خۆتەوە مەخەرە مەترسییەوە! دەرزیی کۆرتیزۆن دەرمانێکی ئاسایی نییە و تەنها پزیشکی پسپۆڕ بە پێوەری ورد و لە حاڵەتی زۆر پێویستدا دەینوسێت. با ژیانی خۆمان نەخەینە ژێر کاریگەریی ڕێنمایی هەڵەی ناو خەڵکەوە.
