پزیشکیان: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەساتە بۆ ژینگە

 

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەساتی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە و زیان بەر سروشت کەوتووە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی وتارێکدا لە لوتکەی سروشت لە ئەرمەنستان رایگەیاند، “بەهۆی جەنگ و دەستدرێژییەکانەوە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیان بە ژینگە گەیشتووە و زیانەکانی ئەم شەڕە بۆ سەر سروشت سنوورەکانی بڕیوە، بۆیە پێویستی بە چارەسەری نێودەوڵەتی هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەوەی لە ناوچەکەماندا لە ئەنجامی جەنگ و دەستدرێژییەکانەوە روویداوە، ژینگەکوژیی و جینۆسایدی ژینگەییە و پێویستە لەسەر ئاستی جیهاندا ئیدانە بكرێت و رێگەی لێبگیرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە