کۆرپەیەکی 8 مانگ لەناو لانکدا خــنکا و گیانی لەدەستدا

منداڵێکی هەشت مانگان بەهۆی ئاڵانی قایشی لانکەکەی لە ملی، گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە سنوری قەزای بەردەڕەش، منداڵێکی شیرەخۆرەی تەمەن هەشت مانگ بە ناوی (یوسف محەمەد) لە کاتی خەوتندا لەناو بێشکە (لانک) خنکا و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، خێزانی ئەو منداڵە بە ڕەسەن خەڵکی گوندی قەسرۆکی سەر بە ناحیەی بەرتلەن. ئەو خێزانە بە مەبەستی سەردانیکردن چووبوونە ماڵی باپیری منداڵەکە لە قەزای بەردەڕەش، کە دواتر ئەو ڕووداوەی لێ کەوتووەتەوە.

سەبارەت بە هۆکار و شێوازی گیانلەدەستدانەکە، دەرکەوتووە کە دوای ئەوەی منداڵەکە لەناو بێشکەکەیدا خەوێندراوە، قایشی تایبەت بە سەرسینگی لانکەکە لە قورگی ئاڵاوە، بەو هۆیەوە هەناسەی لێ بڕاوە و دەستبەجێ خنکاوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە