لە دهۆک دەست بە دابەشکردنی نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی دەکرێت

لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا، لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی ئامادە کراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێن.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک، ڕایگەیاند: “سەرجەم ڕێکارەکانی ئامادەکردنی زەوییەکان بەرەو تەواوبوون دەچن و بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەموو ئامادەکارییەکان کۆتاییان پێ بێت و دەست بە پرۆسەی دابەشکردنیان بکرێت”.

سەبارەت بە دابەشبوونی زەوییەکان بەسەر ناوچەکاندا، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی دهۆک ئاشکرای کرد کە زەوییەکان بەم شێوەیە ئامادە کراون:

• شارەوانیی فەیدیێ: نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی.
• شارەوانیی ڕوڤیا: نزیکەی 800 پارچە زەوی.
• شارەوانیی کورا: نزیکەی 200 پارچە زەوی.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەردەوام پێش دەخات و تا ئێستا دەیان هەزار فەرمانبەر لە ناوچە جیاوازەکاندا لێی سوودمەند بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە