هەژماری من دەربارەی سزادانی بانكێك و مەترسی مووچە هاتەدەنگ

 

تیمی پڕۆژەی هەژماری من، لەبارەی سزادان و بێبەشکردنی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه‌ رایدەگەیەنێت، ئەو بانکە لە پاییزی ساڵی رابردوەوە لە پڕۆژەکە دورخراوەتەوە و مووچەی هیچ فەرمانبەرێک له‌به‌رده‌م مەترسیدا نییە.

دوای ئەوەی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بە دۆلاری ئەمریکی بێبەش کرا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تیمی پڕۆژەی هەژماری من لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دڵنیایی دایە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، کە ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندییەکی بە سوودمەندانی پڕۆژەکەوە نییە.

لە رونکردنەوەکەی پڕۆژەی هەژماری من-دا هاتووە، هەر لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025ەوە لە هەنگاوێکی پێشوەختەدا بانکی ناوبراو (IDB) لە پڕۆژەکە دورخراوەتەوە و سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی لەو بانکە هەژماریان هەبو، بۆ سەر بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی دیکە گواستراونەتەوە.

دەشڵێت: ئامانج لەو بڕیارەش پاراستنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە، تاوەکو بەردەوام بن لە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکانیان بە دۆلار و بەکارهێنانی کارتە بانکییەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەبێ هیچ ئاستەنگێک.

پڕۆژەی هەژماری من جەختی لەوە کردوەتەوە، کە ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ حەوت بانکی فەرمی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە سەرجەمیان بە تەواوی پابەندی رێسا، رێنمایی و یاساکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە