لە دەستکەوتێکی مێژوویی و بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق، چاندنی یەکەم تۆڕی تواناوەی مەگنسۆمی فریستۆڵڤ لە شاری پزیشکیی فاروق، لەلایەن د. ئارام جەمال میرزا، ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە سەرکەوتووانە ئەنجام درا.
ئەم تۆڕە نەوەیەکی نوێیە کە پاڵپشتییەکی کاتی بۆ خوێنبەری دڵ دابین دەکات و بە تێپەڕبوونی کات دەتوێتەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات خوێنبەرەکە توانای سروشتیی خۆی بگەڕێنێتەوە.
تەکنەلۆژیا نوێیەکە ڕەهەندێکی پێشکەوتوو بە نەشتەرگەرییە کەم-دەستکارییەکان دەبەخشێت و دەبێتە بەدیلێکی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە نەشتەرگەریی دڵی کراوە دەبێت.
ئەم دەستکەوتە نیشانەی پابەندبوونی شاری پزیشکیی فاروقە بە دابینکردنی پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا پزیشکییەکان لە عێراقدا.
