فایه‌ق زه‌یدان: په‌رله‌مان ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كێشه‌ له‌ جێبه‌جێكردن و لێكدانه‌وه‌ی ده‌ستووردا هه‌یه‌؛ په‌رله‌مان ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه‌

فایه‌ق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 21 ساڵه‌ی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی له‌ 2005دا پەیامێكی بڵاوكردەوە.

زێدان دەڵێت:دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئه‌زموون ده‌ریخست كێشه‌ هه‌یه‌ له‌ جێبه‌جێكردن و لێكدانه‌وه‌ی ده‌ستووردا، ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی په‌كخستنی شایسته‌ ده‌ستورییه‌كان، له‌وانه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ (زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، دیاریكردنی كوتله‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و بڕگانه‌ی تر كه‌ مشتومڕیان له‌سه‌ر بوو).

وتیشی، “ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتمانی و مێژوویدایه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕگانه‌ و ئه‌نجامدانی هه‌مواری پێویست، به‌گوێره‌ی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌ ده‌ستور دیاریكردووه‌، به‌وجۆره‌ی له‌گه‌ڵ یاسا و ئیراده‌ی گه‌لدا بگونجێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە